هەرێم له مانگی ئابدا، ڕۆژی 472,832 بەرمیل نهوتی هەناردە کردووە
حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕی 14,657,798 بەرمیل نەوتی خاوی (واتە تێکڕا 472,832 بەرمیلی رۆژانە)ی لە ئابدا لە ڕێی تۆڕی بۆریی نەوتی کوردستانەوە لە بەندەری جیهان هەناردە کردووە.
لەم بڕە، کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان بە 10,958,817 بەرمیل (واتە تێکڕا بە 353,510 بەرمیلی رۆژانە) بەشدارییان کردووە و ئەو کێڵگانەشی کە لەلایەن کۆمپانیای نەوتی باکوورەوە بەڕێوە دەبرێن، بە 3,698,981 بەرمیل (واتە تێکڕا بە 119,322 بەرمیلی رۆژانە) بەشدارییان کردووە. لە ئابدا، هەرێمی کوردستان بڕی 1,579,004 بەرمیلی (واتە تێکڕا 50,936 بەرمیلی رۆژانە) رادەستی سۆمۆ کردووە لە بەندەری جیهان.
بەهۆی چەند بارودۆخێکەوە کە لە دەرەوەی دەسەڵاتی هەرێمی کوردستاندایە، لە مانگی ئابدا هێڵی بۆریی هەناردەکردن بۆ ماوی 9 رۆژ لە کار کەوتووە کە زۆربەی لە سەرەتای مانگدا روویداوە. ئەمەش بەهۆی کاری تێکدەرانە و دزیکردنەوە بووە لە بۆرییەکەدا لە تورکیا.
لە حوزەیرانی 2015 دا، هەرێمی کوردستان 17,130,639 بەرمیل (واتە تێکڕا 571,021 بەرمیلی رۆژانە) هەناردە کرد. لە تەممووزی 2015 دا، هەرێمی کوردستان 16,019,090 بەرمیل (واتە تێکڕا 516,745 بەرمیلی رۆژانە) هەناردە کرد؛ بەڵام لە ئابدا، کۆی هەناردەی هەرێمی کوردستان دابەزی بۆ14,657,798 بەرمیل (واتە تێکڕا 472,832 بەرمیلی رۆژانە)، ئەم دابەزینەش بەهۆی کاری تێکدەرانە و دزیکردنەوە بووە لە ناو تورکیا.
هێرشەکانی ئەم دواییانە بۆ سەری هێڵی بۆریی نەوت لەناو تورکیا لەگەڵ دابەزینی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بووهتە هۆی زیادبوونی ئەو قەیرانە ئابوورییەی کە رووبەڕووی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بووەتەوە و، زۆر بە توندی توانای حکوومەتی لاواز کردووە بۆ دانی مووچەکانی حکوومەت و پشتگیریکردنی دارایی، شەڕی دژی تیرۆریستانی داعش، هاوکاریکردنی نزیکەی 1.8 ملیۆن ئاوارە کە لە هەرێمی کوردستان نیشتەجێ بوون.
