وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان ئه‌م داواكارییه ئاراسته‌ی هاوڵاتیان ده‌كات
له راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان رایده‌گه‌یه‌نێت: " له‌م دوو رۆژه‌ی رابردوودا له كێڵگه‌ی وه‌به‌رهێنانی گازی سروشتی، هه‌ندێك گیروگرفتی ته‌كنیكی روویدا كه بووه هۆی په‌ككه‌وتن و راگرتنی به‌رهه‌مهێنانی گازی سروشتی بۆ به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی، به پێویستمان زانی كه بۆ رای گشتی روون بكه‌ینه‌وه كه وه‌زاره‌تمان له‌وپه‌ڕی هه‌وڵدان بۆ چاكردنه‌وه و زاڵ بوون به‌سه‌ر ئه‌م كێشه ته‌كنیكیه‌دا".
هه‌روه‌ها له روونكردنه‌وه‌كه‌دا كه ئه‌مڕۆ 3ی ئه‌یلولی 2015 ئاراسته‌ی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن كراوه وه‌زاره‌تی سامانی سروشتییه‌كان، داوا له هاوڵاتیان ده‌كات كه له‌م ماوه‌یه‌دا به‌كارهێنانی كاره‌با كه‌م بكه‌نه‌وه بۆ مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی پاڵه‌په‌ستۆ له‌سه‌ر تۆڕه‌كانی كاره‌با".
خەندان
