پارتی دیموكراتی كوردستان : ئەگەر نەگەینە رێککەوتن هەڵبژاردنی پێشوەختە دەکرێت
“د.فورسەت سۆفی” ئەندامی شاندی دانووسانکاری پارتی دیموکراتی کوردستان، راگەیاند: دۆخی کوردستان لە قەیرانێکی خراپدایە بەتایبەتی قەیرانی دارایی و وەزعی کوردستان لە ئاستی بودجە، بۆیە دەبێت سەرجەم هێزە سیاسییەکانی کوردستان لەو مەترسیە تێبگەین و چیتر کوردستان تەحەمولی ئەو دۆخە ناکات، بۆ هه‌موو لایه‌نه‌کانیش به‌و په‌ڕی به‌رپرسیاری جۆرێک له‌مرونه‌ت بنوێنن، ته‌مه‌ننا ده‌که‌م ڕێکبکه‌وینه‌وه و ئه‌م قه‌یرانه کۆتایی پێبێت.
گوتی: “ئێمە درێژە دەدەین بە گفتووگۆکان تا دەگەینە دەرئەنجامێک بۆ ئەم مەبەتە تا ئێستا شه‌ش کۆبوونه‌وه له‌سه‌ر سێ ته‌وه‌ری ئه‌نجام بووه، یه‌کێکیان ده‌سه‌ڵاته‌کانی سه‌رۆکه، یه‌کێکیشیان مه‌سه‌له‌ی شێوازی هه‌ڵبژاردنه، یه‌کێکیشیان به‌رده‌وامیی سه‌رۆکه له‌و ماوه‌یه که هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان ده‌کرێت. ئێمه له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات به‌رده‌وامی سه‌رۆک کێشه‌ییه‌کی ئه‌وتۆمان نییه. ئه‌وی که کێشه‌مان هه‌یه له‌سه‌ر شێوازی هه‌ڵبژاردنه”.
گوتیشی: “ئێستا لە کۆبوونەوەی ٢٨ مانگی پێنج هێزە سیاسیەکەی کوردستان بڕیار دراوە کە سێ بژاردە بخرێتەبەردەم هێزە سیاسییەکان ئەوان دەبێت لەگەڵ سەرکردایەتی خۆیان ئەو پرسە یەکلا بکەنەوە، بۆیە چاوەڕوان دەکەین ڕۆژی یەکشممەی داهاتوو ئەو پرسە یەکلا بکرێتەوە، لە ئەگەرێکیشدا ئەگەر هاتوو نەگەینە ڕێککەوتن ئەوە هەڵبژاردنی پێشوەختە ئەنجام دەدرێت”.
ئاماژەی بەوەشدا: پارتی دیموکراتی کوردستان، پێداگیری لەسەر سێ شت دەکات یەکەم ئەوەیە کە سەرۆک لەناو خەڵک هەڵبژێرێت، خاڵی دواتر ئێمە پێداگیری لەسەر ئەوە دەکەنی کە ڕیفراندۆم بکرێت خەڵکی کوردستان بڕیار بدات سەرۆک لەناو خەڵک هەڵبژێردرێت یان لەپەرلەمان، دوابژاردەمان ئەوەیە کە لەخولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان ٢٠١٧ ئەو پرسە یەکلابکرێتەوە سەرۆک لەناو خەڵک هەڵبژێردرێت یان پەرلەمان.
باس‌نیوز
