یهكگرتووی ئیسلامی: هێشـتا کۆبووەنهوهکان وەهایان لێ نەهاتووە کە بێ هیوا بین
دکتۆر محەمەد ئەحمەد یاریدەدەری ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردسـتان کە بەشداری لە کۆبوونەوەکەدا کردبوو به دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاندووه: "کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆیان بۆ نزیککردنەوەی بۆچوونەکان بووە، بۆیە زیاتر ڕاوێژکاریـیانە بووە تاوەکو کۆبوونەوەکان چۆن ئەنجام بدەین و هەر تەنها کۆبوونەوە نەبێت".\
وتووشیهتی: "هێشـتا کۆبووەکان وەهایان لێ نەهاتووە کە بێ هیوا بن و کۆبوونەوەکان بوەستێنن، بەڵکو ئەکرێت چەند جارێـکی دیکەش کۆبوونەوەیان لەگەڵ ئەنجام بدەن بەو هیوایەی نەرمیـیەک یان گۆڕانکاریـیەک بـبێت و بتوانن یاسای سەرۆکایەتی هەمواربکەنەوە و پارێزگاری لە سەقامگیری هەرێم بکەن"
