"سەرۆکی پەرلەمان سروودی نیشتمانی ئەی ڕەقیبی لێ نەدا بۆ ڕازیکردنی کۆمەڵی ئیسلامی بوو"
(نازم ھەرکی) ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی زەرد ڕایگەیاند: "لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ لە کاتی وەستانی خولەکێک بۆ گیانی پاکی شەھیدان مارشی نەتەوەیی لێ درا و، وەک جاری جاران، سرودی ئەی ڕەقیب لێ نەدرا، بە ڕای من ئەمە بۆ لاوازی سەرۆکی پەرلەمان دەگەڕێتەوە و بۆ ڕازیکردن وفشاری کۆمەڵی ئیسلامی ڕێگەی نەداوە ئەو سرودە لێ بدرێت.
(نازم ھەرکی) گوتیشی، چەند پرۆژەیاسایەکیش پێشکەش کراون بۆ ئەوەی سرودی نیشتمانی ئەی ڕەقیب بکرێتە یاسا، بەڵام تاوەکو ئێستا سەرۆکی پەرلەمان ئامادە نییە بخرێتە بەرنامەی کارەوە.
