كاره‌بای نیشتیمانی زیاد ده‌كات و نرخی موه‌لیده‌ش بۆ ئه‌م بڕه كه‌مده‌كرێته‌وه
سیروان محه‌مه‌د، لێپرسراوی راگه‌یاندنی كاره‌بای سلێمانی راگه‌یاند: له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆنترۆڵی كاره‌بای سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو، هه‌ریه‌ك له به‌ختیار عه‌بدولڕه‌حمان، قایمقامی قه‌زای ناوه‌ندی سلێمانی و ئه‌ندازیار سالار حیسامه‌دین، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاره‌بای سلێمانی و به‌ڕێوه‌به‌ری كۆنترۆڵی كاره‌بای سلێمانی و به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌كنیكی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی وه‌رشه‌ی مه‌ركه‌زی كه سه‌رپه‌رشتی كاری موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان ده‌كات و نوێنه‌ری لیژنه‌ی ئاسایشی ئابووری قایمقامیه‌تی مه‌ركه‌زی سلێمانی و نوێنه‌ری سه‌ندیكای موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان ئاماده‌یبوون، تێیدا خشته‌ی مانگی (ئه‌یلول)ی كاره‌بای موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان بۆ سنووری پارێزگای سلێمانی دانرا".
گوتیشی: به‌گوێره‌ی خشته‌كه كاره‌بای موه‌لیده ئه‌هلیه‌كان به دوو قۆناغ ده‌بێت له 1/9/ تا 15/9 رۆژانه (4) كاتژمێر كاره‌با ده‌ده‌ن به هاوڵاتیان و له 15/9 تا 30/9 رۆژانه (2) كاتژمێر كاره‌با به هاوڵاتیان ده‌ده‌ن و به‌تێكڕایی له مانگه‌كه‌دا ده‌كاته (3) كاتژمێر كاره‌بای موه‌لیده و نرخی ئه‌مپێرێك كاره‌باش (4000) هه‌زار دینار ده‌بێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: به‌گوێره‌ی خشته‌كه به‌رنامه‌ی كاره‌بای موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان له كاتژمێر (12)ی نیوه‌ڕۆ ده‌ستپێده‌كات تا (12)ی شه‌و دواتر به‌رده‌وام ده‌بێت، له‌و ماوه‌یه‌دا سنووری پارێزگای سلێمانی ده‌كرێت به (3) گروپ هه‌ر گروپێك (4) كاتژمێر كاره‌بای موه‌لیده‌ی ده‌بێت و له‌دوای (15/9)ش خشته‌كه ده‌گۆڕێت و به‌رنامه‌ی (2) كاتژمێری داده‌نرێت".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له‌وه‌كرایه‌وه كه نابێت (12)ی نیوه‌ڕۆ تا 12ی شه‌و هاوڵاتیان بێ كاره‌با بن و پێویسته له‌سه‌ر كارپێكه‌ری موه‌لیده‌كان لای موه‌لیده‌كانیان ئاماده‌بن و هه‌ر كاتێك كاره‌بای نیشتمانی بڕا ئه‌وان كاره‌با بده‌ن به هاوڵاتیان، هه‌روه‌ها هه‌ر موه‌لیده‌یه‌ك له پێدانی كاره‌بای ئه‌و ماوه‌ی بۆی دیاریكراوه دوابكه‌ویت سزا ده‌درێت".
خه‌ندان
