گوتەبێژی مەکتەبی سیاسی یەکگرتوو دەستی لەکارکێشایەوە
هیوا میرزا سابیر کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک رایگەیاندووە" ئێستا گوتەبێژی فەرمی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان نەماوم و داوام لە راگەیاندنەکان ئەوەیە کە هەربابەتێکی من بەناوی هیوا میرزا سابیر پەرلەمانتاری خانەنشینەوە بێت و هیچی دیکە".
هیوا میرزا سابیر ئاماژەی بەوە کردووە کە ئێستا تەنیا وەک پەرلەمانتارێکی خانەنشین ناوزەد بکرێت و هیچی دیکە بۆیە.
بەڵام سەرچاوەیەکی نزیک لە هیوا میرزاسابیر راگەیاند: هیوا میرزا سابیر تەنیا دەستی لە پۆستی گوتەبێژی مەکتەبی سیاسی کێشاوەتەوە و هێشتا کارگێڕی مەکتەبی سیاسییە".
رووداو
