عه‌بدولقادر بارزگان: سیاسه‌ته‌كانى سه‌رۆك بارزانى ئاشتیخوازانه‌یه‌، بۆیه‌ پشتیوانی ده‌كه‌ین

 	 عه‌بدولقادر بارزگان: سیاسه‌ته‌كانى سه‌رۆك بارزانى ئاشتیخوازانه‌یه‌، بۆیه‌ پشتیوانی ده‌كه‌ین
سه‌رۆكى پارتیى چاكسازى و پێشكەوتووی توركمانی ده‌ڵێت، سیاسه‌ته‌كانى سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان(مه‌سعوود بارزانى) ئاشتیخوازانه‌یه‌ بۆیه‌ پشتیوانی ده‌كه‌ین.

ئه‌مڕۆ سێشەممە 1ـی 9ـی 2015 لە سەڵاحەدین (مەسعوود بارزانی) بە مەبەستی ئاڵوگۆڕكردنی بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی هەرێم لەگەڵ سكرتێر و نوێنەری بەشێك لە پارت و لایەنە سیاسییەكانی كوردستان كۆ بووەوە، سه‌رۆكى پارتیى چاكسازى و پێشكه‌وتووى توركمانیش ده‌ڵێت، ئیمه‌ له‌گه‌ڵ سیاسه‌ته‌كانى (سه‌رۆك بارزانى)ین، چونكه‌ سیاسه‌تێكى ئاشتیخوازانه‌یه‌ و‌ بۆ ئاشتى و ئارامیى هه‌رێمى كوردستانه‌.

سه‌رۆكى پارتیى چاكسازى و پێشكەوتووی توركمانی (عه‌بدولقادر بارزگان)، بە‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆمان له‌گه‌ل به‌رێز (سه‌رۆك بارزانى)دا جه‌ختكردنه‌وه‌ بوو له‌ سازان، به‌ جۆرێك ئه‌و سازانه‌ كاری خراپی به‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌ نه‌بێ، چونكه‌ كوردستان ده‌وڵه‌ت نییه‌ و دوژمنمان زۆرن، له‌لایه‌ك تیرۆریستانى داعش و له‌لایه‌كى تره‌وه‌ بڕینى قوتى هاووڵاتیانى كوردستان له‌لایه‌ن به‌غداوه‌.''

(بارزگان) هه‌روه‌ها گوتی: "سه‌رباری ئه‌وه‌ی (سه‌رۆك بارزانى ) له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كاندا زۆر نه‌رمى نواندووه‌، ئه‌مه‌یشی له‌پێناو ئارامى و ئاشتییه‌ بێته‌ له‌ هه‌رێمى كوردستان، به‌ڵام به‌ باوه‌ڕی ئێمه‌ سازان زۆر دووره‌ بێته‌ دی، چونكه‌ بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان سووره‌ له‌سه‌ر رایه‌كانى خۆى و وا دیاره‌ ده‌یه‌وێت پشێوی بنێته‌وه‌ و ئه‌و دۆخه‌ ئارام و، ڕۆحییه‌تی پێكوه‌ژیان له‌بار ببات؛ هه‌ڵبه‌ت (سه‌رۆك بارزانی) ئه‌مه‌ قبووڵ ناكات، چونكه‌ جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ كوردستان به‌ ته‌نیا هیى پێنج لایه‌نى سه‌ره‌كى نییه‌، به‌ڵكه‌ هه‌رێمى گشت خه‌ڵكى كوردستانه‌ به‌ گشت پێكهاته‌كانیه‌وه‌. جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ته‌نیا سه‌رۆكى حزبه‌كان نییه‌ به‌ڵكه‌ سه‌رۆكى گشت تاكێكى ئه‌م هه‌رێمه‌یه‌، كه‌ له‌ راستیشدا هه‌ر به‌م شێوه‌یه‌ كاری كردووه‌.''

سه‌رۆكى حزبى پارتیى پێشكەوتووی توركمانی ئاماژه‌ىشی دا: "وه‌كو توركمان و كلد ئاشوور و ئه‌و حزبانه‌ى یه‌ك كورسیى په‌رله‌مانیان هه‌یه‌، جه‌ختمان كرده‌وه له‌گه‌ڵ سیاسه‌ته‌كانى (سه‌رۆك بارزانى)داین، چونكه‌ سیاسه‌تێكى ئاشتیخوازانه‌یه‌ و‌ بۆ ئاشتى و ئارامى ناو هه‌رێمى كوردستانه‌، بۆ قووڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و پێكه‌وه‌ژیانه‌ی كه‌ هه‌موومان له‌ هه‌رێمی كوردستاندا شانازی پێوه‌ ده‌كه‌ین، بۆ مانه‌وه‌ی ئه‌م پره‌نسیپانه‌یشی كه‌ (سه‌رۆك) پێیانه‌وه‌ پانابه‌نده‌، پشتیوانی ده‌كه‌ین و هیچ ئه‌جێندایه‌كی ده‌ره‌كیش قبووڵ ناكه‌ین و نامانه‌وێ ده‌ست بخرێته‌ نێو كاروبارى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌.''

(بارزگان) هاوكات ده‌ڵێت: "له‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستاندا جه‌ختمان كرده‌وه‌ كه‌، ده‌بێت له‌مه‌ودوا گرینگى زیاتر بدرێت به‌و حزبه‌ كوردستانیانه‌ى كه‌ خاوه‌نى یه‌ك كورسیى په‌رله‌مانین تا له‌ حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستاندا ڕۆڵی پێویست و كارایان هه‌بێ
Top