بوومەلەرزەیەك باكووری كوردستان دەهەژێنێت

بوومەلەرزەیەك باكووری كوردستان دەهەژێنێت

بەشی پێشبینییەكانی بەڕێوەبەرایەتی بوومەلەرزەو كەشناسی هەرێم رایدەگەیەنێت، بوومەلەرزەیەك 4.2 پلە بەپێوەری رێختەر ناوچەی شرناخی باكووری كوردستان دەهەژێنێت.

لە راگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی بۆ خەندان نێردراوە، تیایدا، بەشی پێشبینییەكانی بەڕێوەبەرایەتی بوومەلەرزەو كەشناسی هەرێم رایدەگەیەنێت: "ئەمڕۆ 1ی ئەیلولی 2015، كاتژمێر 5:14خولەكی ئێوارە، بەكاتی هەولێر بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 4.2 پلە بەپێوەری رێختەر بە قوڵایی 2 كیلۆمەتر باكووری كوردستان لەناوچەی شرناخ روویدا".

وەك لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، بوومەلەرزەكە هیچ زیانێكی بەدواوە نەبووە.
Top