کۆبوونەوەی سەرۆك بارزانی لەگەڵ لایەنەکان کۆتاییهات

کۆبوونەوەی  سەرۆك بارزانی لەگەڵ لایەنەکان کۆتاییهات
کۆبوونەوەی مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی دەرەوەی حکومەت و پەرلەمانی کوردستان کۆتاییهات.

بەپێی زانیارییەکان سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەکە باسی لەوە کردووە کە" راستە ئێستا کۆبوونەوەی پێنج قۆڵی و چەند قۆڵی دەکرێت بەڵام ئەوە بە مانای پەراوێزخستنی ئەو لایەنانە نییە و بۆچوونی ئەو لایەنانەیش کە لەدەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستانن لەسەر پرسە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان بەتایبەتی پرسی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ، بەلای سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان و خودی بارزانییەوە زۆر گرینگە".

لەپێنجەمین کۆبوونەوەی پێنجقۆڵی، سەبارەت بە پرسی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، داوا لەلایەنەکانی دیکەی ناو حکومەت و پەرلەمان کرا بەشداری شەشەمین کۆبوونەوەی پێنج قۆڵی (پارتی، یەکێتی، گۆڕان، یەکگرتوو و کۆمەڵ) بکەن، بەڵام شیوعی، سۆسیالیست، بزووتنەوەی ئیسلامی و پێکهاتەکانی مەسیحی و تورکمان رەتیانکردەوە بەشداری کۆبوونەوەکە بکەن.





































رووداو
Top