شنگال..پێشمهرگه بەردەوام گورز له داعش دەوەشێنێت
عەقید (عیسا زێوەیی) فەرماندەی ھێزی پێشمەرگ لە میحوەری شنگال ڕایگەیاند: "تیرۆریستانی داعش لە گەڕەکی 'نەسر' و 'خانووی سمایلبەگ'ـدا خۆیان لە سەنگەرەکانی ھێزی پێشمەرگە نزیک کردبوویەوە ھێرش بکەن، بەڵام ھێزی پێشمەرگە ھەرزوو بە پلانەکەیان زانی و، تێر بۆردومانیان کردن و پلانەکەیان پووچەڵ کردەوە."
عەقید (عیسا زێوەیی) گوتیشی: "پاش شکانی پلانەکەی داعش، فڕۆکە جەنگییەکانیش پێنج جار مۆڵگەکانی داعشیان تێر بۆردومان کرد و، زیانێکی زۆریان پێ گەیاندن؛ ئەوەندەی زانیبێتمان سێ داعش بە خۆیان و ئۆتۆمبێلەکەیانەوە کەوتوونەتە بەر بۆمب و، تێدا چوونە.
