سەرۆك بارزانی ئەمڕۆ لەگەڵ چەند لایەنێک کۆدەبێتەوە

 سەرۆك بارزانی ئەمڕۆ لەگەڵ چەند لایەنێک کۆدەبێتەوە
سەرۆك مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەو لایەنانە کۆدەبێتەوە، کە بەشداری دوایین کۆبوونەوەی لایەنەکانیان نەکرد.

ئایدن مەعرووف، سەرۆكی فراكسیۆنی بەرەی توركمانی لە پەرلەمانی كوردستان راگەیاند: بارزانی سەبارەت بە چارەسەری پرسی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ لەگەڵ چەند لایەنێک کۆدەبێتەوە".

بە گوتەی سەرۆكی فراكسیۆنی بەرەی توركمانی: لەگەڵ ئەو لایەنانە کۆدەبێتەوە، کە بەشداری دوایین کۆبوونەوەی لایەنەکانیان نەکرد".

لەپێنجەمین کۆبوونەوەی پێنجقۆڵی، سەبارەت بە پرسی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، داوا لەلایەنەکانی دیکەی ناو حکومەت و پەرلەمان کرا بەشداری شەشەمین کۆبوونەوەی پێنج قۆڵی (پارتی، یەکێتی، گۆڕان، یەکگرتوو و کۆمەڵ) بکەن، بەڵام شیوعی، سۆسیالیست، بزووتنەوەی ئیسلامی و پێکهاتەکانی مەسیحی و تورکمان رەتیانکردەوە بەشداری کۆبوونەوەکە بکەن.











رووداو
Top