لە باشیک 34 تیرۆریست کوژران
(نەجم عەبدوڵڵا قادۆ) جێگری بەرپرسی سەرپەرشتیاری میحوەری باشیکی هێزەکانی پیشمەرگە، بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند."ئەمرۆ دووشەمە، هێزەکانی پشتیوانی یەک، بە چەکی قورسی وه‌ك تانك و هاوەن و تۆپ و، فڕۆکەکانیش لە ئاسمانەوە بە خەستی بۆردوومانی مۆڵگەکانی داعشانیان لە سنووری باشیک کرد و زیانێکی گەورەیان پێگەیاندن.''
ناوبراو گوتیشی: "بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی دەست پێشمەرگە کەوتوون، لە ئەنجامی بۆردوومانی چەکە قورسەکانی پێشمەرگە و، فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان بۆسەر بارەگاکانیان، 34تیرۆریستی داعش کوژراون."
هه‌ر پێوه‌ست به‌م گورزه‌ی له تیرۆریستان وه‌شێندراوه، (حەمید ئەفه‌ندی) سەرپەرشتیاری میحوەری باشیک بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "لەو چەند رۆژەدا، تیرۆریستان بە چەکی دووهاوێژ بۆردومانی ھیزەکانی پێشمه‌رگه‌یان دەکرد، پێشمه‌رگه لێیان هاتنه ده‌ست و به‌تایبه‌ت هێزه‌كانی پشتیوانی یه‌ك هه‌ریه‌ك له گونده‌كانی (خراپ‌ده‌لیل و تیس‌خراپ و چوارڕیانی باشیكی كرده ئامانج و بۆردومانی مۆڵگه‌كانی داعشیان كرد."
