پەرلەمان ماوەی کارکردنی لیژنەی دەستوور درێژ دەکاتەوە

 پەرلەمان ماوەی کارکردنی لیژنەی دەستوور درێژ دەکاتەوە
سبەی پشووی ھاوینەی پەرلەمانی کوردستان کۆتایی پێ دێت و ڕۆژی چوارشەممەی ئەم ھەفتەیەش کۆبوونەوەکان دەست پێدەکەنەوە، ئەندامێکی فراکسیۆنی زەردیش دەڵێ، یەکێک لەتەوەرەکانی کۆبوونەوەی ڕۆژی چوارشەممە درێژکردنەوەی ماوەی کارکردنی لیژنەی ئامادەکردنی دەستوور دەبێت.

ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لەفراکسیۆنی زەرد (مەردان خدر) بەماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "سبەی پشووی ھاوینەی پەرلەمان کۆتایی پێدێت ودەست بەکۆبوونەوە ئاساییەکانی خۆیان دەکەنەوە و ڕۆژی چوارشەممە یەکەم کۆبوونەوەی خولی نوێی پایزە دەکرێت و تەوەرێکی کۆبوونەوەکەش درێژکردنەوەی ماوەی کارکردنی لیژنەی ئامادەکردنی دەستور دەبێت."
(مەردان خدر) گوتیشی، ئەوان داوایان کردووە کە ماوەی سێ مانگیان بۆ درێژبکرێتەوە، بەڵام پێویستە پەرلەمان بەدەنگدان ئەو ماوەیەیان بۆ درێژ بکرێتەوە؛ جارێ دیار نییە چەند مانگیان بۆ درێژ دەکرێتەوە.
Top