فڕۆکەکانی هاوپەیمانان لەمیحووەری باشیک داعش بۆردووماندەکەن
سەرچاوەیەک لە سوپای 5-ی زێرەڤانی راگەیاند: فڕۆکەکانی هاوپەیمانان کاروانێکی داعشیان لە مەفرەقی ئیمام رەزا و عەزاوی لەمیحووەری باشیک بۆردوومانکرد".
سەرچاوەیەکەی سوپای 5-ی زێرەڤانی گوتیشی: فڕۆکەکان ئامانجەکانیان پێکاوە و ئۆتۆمبێلەکانی داعش، کە لە ئاکامی بۆردوومانەکە سووتاون، دووکەڵیان لێهەڵدەستێ".
باشیک دەکەوێتە باکووری رۆژهەڵاتی موسڵ کە 12 کیلۆمەتر لە ناوەندی پارێزگای نەینەوا دوورە، دانیشتووانی لە مسوڵمان و ئێزدی و مەسیحی و شەبەک پێکهاتووە.
رووداو
