سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و وەزیری بەرگری گەیشتنە خانەقین

 سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و وەزیری بەرگری گەیشتنە خانەقین
سەلیم جبووری، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و خالید عوبێدی، وەزیری بەرگری عێراق بە سەردانێک گەیشتنە خانەقین .
ئامانجی سەردانەکەیان بۆ خانەقین کۆبوونەوەیە لەگەڵ بەرپرسانی شارەکە و سەردانیکردنی ئاوارەکان".

سەلیم جبووری و خالید عوبێدی لەلایەن مەحموود سەنگاوی بەرپرسی میحوەری گەرمەسێر و هەندێک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە پێشوازییان لێکرا.

هەروەها ئارام شێخ محەممەد، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق یاوەری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەکات لە سەردانەکەیدا بۆ خانەقین.



















رووداو
Top