مەسروور بارزانی كار بۆ بەجینۆسایدناساندنی كۆمەڵكوژیی كوردانی ئێزدی دەكات
(مەسروور بارزانی) راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاساییشی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە (لویس مۆرێنۆ ئۆكامپۆ) یەكەم سەرۆكی پێشووی داواكاری گشتی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی و شاندێكی یاوەری كرد.
له دیدارێكدا شاندی میوان، باسی له مهبهستی سەردانەكەیان بۆ هەرێمی كوردستان كرد، كه بۆ كۆكردنەوەی زانیاری و بەڵگەكانی ئەو كۆمەڵكوژییە، كە لەلایەن تیرۆریستانی داعش دژ بە كوردانی ئێزدی ئەنجامدراوە.
(مەسروور بارزانی)، وێڕای بەرزنرخاندنی كارەكەیان، پوختەیەكی لەسەر چۆنیەتی داگیركردنی شنگال و بە كۆمەڵكوشتنی كوردانی ئێزدی و تاوانە نامرۆڤانەكانی دیكەی داعش خستەروو. لەوبارەیەوە گوتی: ئێمە قوربانی ئەو جۆرە تاوان و كۆمەڵكوژیانەین، بۆیە دووبارە رێكخستنەوەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست گرنگە.
له بهرانبهردا (لویس مۆرێنۆ) گوتی: كۆكردنەوەی زانیاری و بەڵگەكان بۆ بەجینۆساید ناساندنی ئەم تاوانانە نەك تەنها یارمەتیدەر دەبێت لە ناساندنی ئەم پرسەی ئێوەدا، بەڵكو لە شەڕی ئێوەشدا دژ بە تیرۆریستانی داعش یارمەتیدەر دەبێت.
هەر لە دیدارەكەدا (مەسروور بارزانی) ئامادەیی خۆی و ههموو پشتیوانییەكی بۆ كاری شاندی میوان دەربڕی، بۆ ئەوەی زۆرترین زانیاری و بەڵگە بۆ دەوڵەمەندكردنی كەیسی بە جینۆسایدناساندنی كۆمەڵكوژی كوردانی ئێزدی بە دەست بخەن.
