وەزیری پەرەوەرد: وەرگرتن و گواستنەوەی قوتابیان پێویستە دادپەروەرانە بێت
ئەمڕۆ یەکشەممە "د. پشتیوان سادق" وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کۆردستان لەگەڵ ژمارەیەک لە راوێژکار و بەرێوەبەری گشتی و بەرێوەبەرانی قوتابخانە نمونەیی و ئینگلیزییەکان کۆ بووە. لەو کۆبوونەوەیەی وەزیری پەروەردە هەر یەک لە بابەتەکانی قوتابخانە ئایینیەکان، تایبەتمەندییەکانی پۆڵی یەکەمی قوتابخانەکان و گواستنەوەی مامۆستایان و وەرگرتنی قوتابیان تاوتوێ کران.
وەزیری پەروەردە جەختی لە سەر سیستەمی لامەرکەزی بۆ بەرێوەبەرایەتییەکان کرد و بە میکانیزمێکی باشی زانی بۆ چارەسەری گیر و گرفتی بەرێوەبەرایەتییەکان، بەڵام بە پێی رێنمایی و بە شێوازی دادپەروەرانە و دوور لە دەستێوەردان.
لە کۆبوونەوەی وەزیری پەروەردە لەگەڵ بەرێوەبەرانی قوتابخانە نمونە و ئینگلیزییەکان چەندین پێشنیار ئاراستە کران ، لەوانەش وەرگرتنی قوتابیانی شەهید و هەندەران و هەروەها گواستنەوەی قوتابیان لە قوتابخانە نێودەوڵەتییەکان بۆ قوتابخانە حکومی نمونەیی و ئینگلیزییەکان.
وەزیری پەروەردەش جەختی لە سەر ئەوە کردەوە کە ساڵی داهاتوو نامێلکەیەک کە گشت رینماییەکانی وەرگرتنی قوتابیان لە خۆ دەگرێت، لە لایەن وەزارەتی پەروەردە بڵاو دەکرێتەوە بە مەبەستی ئاگاداری زیاتر و بوونی دادپەروەری و رێگە گرتن لە هەر جۆرە دەستێوەردانێک.
