پێشمه‌رگه ناوچه‌كانی خورماتووی له تیرۆریستانی داعش پاككرده‌وه ئه‌مه‌ریكاش رۆڵی پێشمه‌رگه به‌رز ده‌نرخێنێت
له 26 ئابه‌وه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بنكه‌كانی به‌رگری داعشیان تێك‌شكاند و كۆنتڕۆڵی زیاتر له 200 كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌یان كرده‌وه و به ئازادكردنی حه‌وت گونده‌وه له‌گه‌ڵ تۆكمه‌كردن و بردنه پێشه‌وه‌ی هێڵی هێزه كوردیه‌كان.
جه‌نه‌ڕاڵ كێڤین كیلیه سوپاسالاری هێزی تێكه‌ڵی ئه‌رك هاوبه‌ش – ئۆپه‌راسیۆنی چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی گوتی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ئۆپه‌راسیۆنێكی گرنگ له‌ڕۆژهه‌ڵاتی دوز خورماتو له باكوری عێراق ئه‌نجام ده‌ده‌ن‘‘ هه‌روه‌ها گوتی به پشتیوانی گورزی ئاسمانی هاوپه‌یمانان و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌ماوه‌یه‌كی كورتدا ڕووبه‌رێكی زۆری زه‌ویان پاككرده‌وه و پاراست‘‘ هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان 13 گورزيان ئامانجداو 12 گورزی تری داینامیكیان ئه‌نجامدا له‌ماوه‌ی سێ ڕۆژی پشتیوانیكردنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی پێشمه‌رگه.
هێزی تێكه‌ڵی ئه‌رك هاوبه‌ش – ئۆپه‌راسیۆنی چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی به‌رده‌وام ده‌بێت له به ئامانج گرتن و تێكشكاندنی بنكه‌كانی شه‌ڕكردن و ژێرخان و كه‌لوپه‌لی داعش بۆ پشتیوانیكردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كاتێك گوند‌و خاكی عێراق له داعش پاك ده‌كه‌نه‌وه.
