پەرلەمان لەبارەی جێبەجێنەکردنی بڕیارێکی سەرۆك بارزانی لێپرسینەوە دەکات
پێشتر سەرۆك بارزانی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی کوردستان بیاری دابوو، کە نابێ پێشمەرگە تاقانەکان بنێردرێنە بەرەکانی شەڕ، لەمبارەیەوە قادر ڕه‌زگه‌یی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی پێشمه‌رگه له په‌رله‌مانی کوردستان ڕاگه‌یاند، که فه‌رمانده‌ی ئه‌و میحوه‌ره‌ی ئه‌و تاقانه‌یه تێیدا شەهید بووه لەگەڵ فەرماندەی لیواکەی خۆی، رایانگەیاندووە، کە ئه‌و پیشمه‌رگه‌یه له‌سه‌رداوای خۆی هاتووه بۆ ده‌وام.
قادر رەزگەیی لەبارەی هۆکاری جێبه‌جێ نه‌کردنی ئه‌و بڕیارەی، که نابێت دوو برا یان تاقانه‌کان له‌به‌ره‌ی جه‌نگ بن، رایگەیاند، ”هه‌دنێک له لیواکان ده‌ڵێن ئه‌و بڕیاره‌مان به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتووه، هه‌ندێکیتریش پێیان گوتوون پێشمه‌رگه‌کان له‌سه‌ر خواستی خۆیان بڕیاره‌که جێ به‌جێ ناکه‌ن.
دەربارەی جێبەجێنەکردنی بڕیارەکەی بارزانی، بڕیارە لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان، بانگهێشتی وەزیری پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بکات.
ئه‌حمد عزیزی باوکی سێ منداڵ و تاقانەی دایک و باوکی، لە ناوچەی داقوق شه‌هید بوو.
باس‌نیوز
