شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتی رێزدار مەسرور بارزانی و شاندی یاوەری سەردانی بارەگای م س یەکگرتوویی ئێسلامی کوردستانی کرد

شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتی رێزدار مەسرور بارزانی و شاندی یاوەری سەردانی بارەگای م س یەکگرتوویی ئێسلامی کوردستانی کرد
شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتی رێزدار مەسرور بارزانی و شاندی یاوەری سەردانی بارەگای م س یەکگرتوویی ئێسلامی کوردستانی کرد و لە لایەن مەحمەد فەرەج ئەمینداری گشتی و ژمارەیەک ئەندامانی مەکتەبی سیاسی یەکگرتوویی پیشوازی کران

(مه‌سروور بارزانی) له‌ كۆنگره‌ ڕۆژنامه‌وانییەکی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ (محه‌مه‌د فه‌ره‌ج) ڕایگه‌یاند كه‌ ناكرێت له‌سه‌ر بنه‌مای كه‌مینه‌ و زۆرینه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كاندا بكرێت.

(مه‌سروور بارزانی) ئه‌مڕۆ به ‌سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی پارتیی دیموكراتی كوردستان زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ی گرینگی له‌ هه‌ولێری پایته‌ختی كوردستان له‌گه‌ڵ حزب و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمدا کرد.
دوای ئه‌وه‌ی‌ له‌گه‌ڵ یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستاندا كۆ بوونه‌وه‌، (مه‌سروور بارزانی) له‌ كۆنگره‌ ڕۆژنامه‌وانییەکی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ ئه‌مینداری گشتیی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان ڕایگه‌یاند كه: ناکرێت لەسەر بنەمای کەمینە و زۆرینە مامەڵە لەگەڵ پێكهاته‌كان بكرێت.
(مه‌سروور بارزانی) ڕاشیگه‌یاند كه‌ ئه‌و لایه‌نانه‌ی كورسییان له‌ په‌رله‌ماندا هه‌یه‌ مافیان هەیە له‌ كۆبوونه‌وه‌كاندا بەشدار ببن‌ و بۆیان هه‌یه‌ ڕاوبۆچوونی خۆیان بده‌ن. هه‌روه‌ك سوپاسی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستانیشی كرد بۆ ئەو‌ ڕۆڵە باشەی گێڕایان.

مەسروور بارزانی، راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسیشی هەرێمی كوردستان، رایدەگەیێنێت كە هیچ کەسێك لەسەر ئازادی رادەربڕین ناگیرێت و لێپێچینەوەی لەگەڵ ناكرێت.

رۆژی پێنجشەممە 27ی ئابی 2015، شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان بە سەرۆکایەتی مەسروور بارزانی، ئەندامی مەكتەبی سیاسی ئەو حیزبە لەسەر پرسی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان سەردانی چەند لایەنێکی کرد، یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستانیش یەكێك لەو لایەنانە بوو.

دوای كۆبوونەوەكە مەسروور بارزانی و محەممەد فەرەج، ئەمینداری گشتیی یەكگرتوو کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانییان ئەنجامدا. لە كۆنگرەكەدا محەممەد فەرەج رایگەیاند كە بڕیاری ئەوە دراوە پێکهاتەکانیش بەشداری کۆبوونەوەكانیان پێبکرێت.

هەروەها گوتییشی " بژاردەکان زۆرن، ئەگەر بژاردەکانیش زۆربن دەتوانین بژاردەی هەرەباش هەڵبژێرین، ئەوەی لایەنەکانیش لەسەری دەگەنە رێککەوتن ئەوە دەکرێتە یاسا".

هەروەها مەسروور بارزانی، ئەندامی مەكتەبی سیاسی لەبارەی ئەو كۆبوونەوانەی لەبارەی چارەسەركردنی پرسی سەرۆكایەتی دەكرێن كە ئێستا تەنها پێنج لایەنەكە (پارتی، گۆڕان، یەكێتی، كۆمەڵ و یەكگرتوو) بەشداری كۆبوونەوەكان دەكەن، رایگەیاند كە نابێت لەسەر بنچینەی زۆرینەو كەمینە پرسەكان چارەسەر بكرێن".

گوتیش "ئێمە لە بەغدا دەڵێین نابێت لەسەر ئەساسی كەمینەو زۆرینە مامەڵەمان لەگەڵ بكرێت و داوادەكەین وەك نەتەوە مامەڵەمان لەگەڵ كرێت، ئەی چۆن دەبێت خۆمان رەچاوی ئەم بابەتە نەكەین، بۆیەدەبێت نەتەوەكان (توركمان، كلد، ئاشووری و سریانی) ، لەگەڵ ئەو لایەنانەی نوێنەریان لە پەرلەمان هەیە، بەشداری كۆبوونەوەكان بكەن".

مەسرور بارزانی كە هاوكات راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستانە، لە وەڵامی رۆژنامەڤانان لەسەر پرسی ئەمنی جەختیكردەوە كە هیچ کەسێك لەسەر ئازادی رادەربڕین ناگیرێت و لێپێچینەوەی لەگەڵ ناكرێت.
Top