پێشڕه‌وییه‌كانی پێشمه‌رگه له گونده‌كانی ده‌رووبه‌ری خورماتوو به‌رده‌وامه و لاشه‌یه‌كی زۆری تیرۆریستانی داعش به‌جێماوه
سه‌رچاوه سه‌ربازییه‌كه هه‌روه‌ها گوتی " فرۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان رۆڵێكی كاریگه‌رییان هه‌یه له رزگاركردنی گونده‌كانی سه‌ربه شارۆچكه‌ی خورماتوو، هه‌روه‌ها له سنووری شارۆچكه‌ی داقوق؛ پێشمه‌رگه له پێشڕه‌وی دایه و زیاتر له 10 گوند رزگاركراون.
سه‌رچاوه‌یه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه له گونده رزگاركراوه‌كانی داقوق؛ ژماره‌یه‌كی زۆری لاشه‌ی تیرۆریستی داعش كه‌وتۆته ده‌ستی پێشمه‌رگه.
