فرسەت سۆفی: کۆبوونەوەکە بۆ گەیشتنە ئەنجامە

فرسەت سۆفی: کۆبوونەوەکە بۆ گەیشتنە ئەنجامە
فرسەت سۆفی ئەندامی بەشداربووی کۆبوونەوە پێنج قۆڵییکە ڕایدەگەیەنێت ئەمرۆکۆبوونەوەکە ئەنجامی باشی دەبێت چوونکە کۆبووەکە بۆ بیرو ڕا گۆڕینەوە نیە کۆبوونەوەییەکی یەکلای کەروە دەبێت..

فرسەت سۆفی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان کە بەشداربووی کۆبوونەوە قۆڵیەکەیە ڕاگەیاند ” ئەمرۆ چوارشەممە(26/82015) کۆبوونەوەی پێنج لایەنەکە سەعات11 لە هۆڵی شەهید سەعد عەبدوڵا لەسەر پرسی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە.

ئەو ئەندامەی بەشداربووی کۆبوونەوەکە گوتیشی ” ئێمە پێشتریش گوتوومانە کۆبوونەوەی ئەمرۆ کۆبوونەوەیی بڕیاردانە و گرنگە ئەم کۆبوونەوەش بۆ بڕیاردانە لەسەر دەستەڵاتەکانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و شێوازی هەڵبژاردن و تەواوکردنی ویلایەتی سەرۆکی هەرێمی کوردستان چەند پرسێکی دیکەیە، گوتیشی “ئەگەر ئەمرۆ بڕیار لەسەر هەندێک تەوەر دەربکەیین هەندێک لەو پرسانە مانەوە کارێکی ئاساییە.

لەبارەی نەرمی نواندن و گەشتنە ئەنجامی لایەنەکان لەم کۆبوونەوەیە فرسەت سۆفی ئەندامی شاندی پارتی گوتیشی ” وا بڕیارە ئەمرۆ هەر لایەنەوە لەسەر خاڵە هاوبەش و ناکۆکان بڕیار بدەن چوونکە کۆبوونەوەکان لەوە دەرچوون قسە لەسەر بیرو ڕا گۆڕینەوە بێت”.
لە 19/8/2015وە (پارتی و یەکێتیی و گۆڕان یەکگرتوو کۆمەڵ) چوار جار لەسەر پرسی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان کۆبوونەتەوە ئەمرۆش لە پێنجەمین کۆبوونەوەدا بڕیارە یەکلا کەرەوە بدەن.














باسنیوز
Top