هێزی پێشمهرگه له پێشڕهویدایه
لە دوای دانانی پلانێک بۆ دوورخستنەوەی چەکدارانی داعش لە20گوندی دەورووبەری داقووق و خورماتوو هێزەکانی پێشمەرگە و فرۆکەی هاوپەیمانان بە چڕی هێرشیان کردوەتە سەر ئەو گوندانە و داعشین لە پاشەکەشدایە.
بەپێ زانیاریەکان هێزی پێشمەرگە چووتە ناو چەند گوندێکەوە داعشیش کەمترین بەرگری کردوە بەڵام بۆمبی چێندراو لەسەر رێگە سەرەکیەکان هەبوون ئەمەش رێگرییە لە پێشڕەویەکانی هێزی پێشمەرگە.
ئەو هێرشەی هێزی پێشمەرگە بۆ دوورخستنەوەی مەترسیەکانی چەکدارانی داعشە لە سەنگەرەکانی پێشمەرگە لە باشووری شاری کەرکووک.
بەپێ زانیاریەکان ژمارەیەک چەکداری داعش بەهۆی هێرشی فرۆکەکانەوە کوژراو بریندار بوون.
باسنیوز
