بەھار مەحمود "لەکۆبوونەوە پێنج قۆڵیەكەی سبەی ھەوڵدەدرێت بڕیار بدرێت"
جێگری سەرۆکی لیژنەی یاسایی لەپەرلەمانی کوردستان وئەندامی شاندی دانوستانکاری گۆران بەھار مەحمود رایگەیاند: سبەی جارێکی دیکە کۆبوونەوەی پێنج قۆڵی لەھۆڵی سەعد عەبدوڵا لەشاری ھەولێر ئەنجامدەدرێت و لەکۆبوونەوەی ئەم جارە ھەوڵدەدرێت کۆبوونەوەی بڕیاردان بێت، چونکە پێشترە تەنھا بیروبۆچون ئالوگۆرکراوە، بەڵام مەرجیش نیە کۆتا کۆبوونەوە بێت.
بەھار مەحمود گوتیشی، خاڵی ھاوبەش ھەیە، بەڵام خاڵی جیاوازیش زۆرە، بۆیە لەکۆبوونەوەی سبەی ھەوڵدەدەین لەیەک نزیک بوونەوە ھەبێت.
سەبارەت بەوەی گەشبینن سبەی بگەنە رێککەوتن،بەهار گوتی، سبەی واقیعەکە دەبینین.
