38بەشی نوێ لەزانكۆكانی كوردستان دەكرێتەوە
عەباس ئەكرەم گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە لێدوانێكدا بۆ (تۆڕی میدیایی رووداو) رایگەیاند:" دوای ئەوەی بەشێك لەزانكۆكانی كوردستان پڕۆپۆزەڵیان پێشكەشكردوە بۆ كردنەوەی بەشی نوێ لە زانكۆكانیان، دواتر لەڕێگەی فەرمانگەی پشكنین و دڵنیایی جۆری وەزارەت هەڵسەنگاندن بۆ ئەو پڕۆپۆزەڵانە كراوە سەرنجام رەزامەندی بۆ كردنەوەی 38بەشی نوێ دراوە".
ئەو گوتی "كردنەوەی ئەو بەشانە دەرفەتی وەرگرتن بۆ ژمارەیەكی زیاتر لە دەرچوانی پۆلی دوانزەیەمی ئامادەیی دەڕەخسێنێت".
گوتەبێژەكەی وەزارەتی خوێندنی باڵا رونیشكردەوە لەو (38) بەشە، دوو بەشیان (كارگێڕی گشتی و ژمێریاری) بۆ یەكەمینجارە لە دەرەوەی سنووری ئیدارەی هەرێمی كوردستان دەكرێتەوە، "ئەو دوو بەشەش سەر بە زانكۆی چەرموو-ن و لە قەرەهەنجیر كراونەتەوە، مەبەست لەكردنەوەی ئەو دوو بەشەش رەخساندنی دەرفەتی خوێندنە بۆ ئەو خویندكارانەی كە ئامادەییەكانی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم تەواو دەكەن".
عەباس ئەكرم ئەوەشی خستەڕوو" زۆربەی ئەو بەشانە لە 14 زانکۆی حکومەی و بۆ ساڵی خوێندنی 2015 – 2016 خوێندكار وەردەگرن."
رووداو
