وەزیرانی دەرەوە و بەرگری نەرویژ گەیشتنە باشووری کوردستان
بەپێی ئەو بەرنامەیەی کە دانراوە بۆرج بریندە وەزیری دەرەوە و ئینە ماریە وەزیری بەرگری نەرویژ بڕیارە لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆببنەوە.
وەزیرانی دەرەوە و بەرگری نەرویژ لە بەغدا لەگەڵ هەریەکە لە سەرۆکوەزیران ، سەرۆکی پەرلەمان، وەزیری دەرەوەی عێراق کۆبوونەوە و وەزیری دەرەوەی نەرویژ رایگەیاند:" 20 ملیۆن دۆلار تەرخاندەکرێت بۆ یارمەتی مرۆیی بۆ عێراق".
لەڕووی سەربازیشەوە نەرویژ بڕیاریداوە راهێنانی سەربازی بە سوپای عێراق بکات، بەڵام هیچ باسێک لە پێدانی چەک بە عێراق نەکراوە.
پرۆفایلی بۆرج برێندێ، وەزیری دەرەوەی نەرویژ
- لە 25ی ئەیلوولی 1965 لەدایکبووە
- سیاسەتمەدارێکی نەرویجیە، و سەر بە پارتی کۆنسێرڤەتیڤی نەرویژە
- لەنێوان ساڵانی 2001-2004 وەزیری ژینگەی نەرویژ بووە
- لەنێوان ساڵانی 2004- 2005 وەزیری پیشەسازی و بازرگانی ئەو وڵاتە بووە
- لەمانگی کانوونی دووەمی 2008 ، بووە بەڕێوەبەری جێبەجێکار لە کۆڕبەندی ئابووری جیهانی
- لە نێوان ساڵانی 2009-2011 سکرتێری گشتی خاچی سووری نێودەوڵەتی بووە لە نەرویژ
- لەساڵی 2011 دووبارە وەک بەرێوەبەری جێبەجێکاری کۆڕبەندی ئابوری جیهانی کاریکردووە
- لە نێوان ساڵانی 1997 بۆ 2009 ئەندام پەرلەمان بووە لە پەرلەمانی نەرویژ
- لە 16ی ئابی 2013 بووە بە وەزیری دەرەوەی نەرویژ
- لە 24ی ئابی ساڵی 2014 یەکەم سەردانی بۆ بەغداد و هەولێر ئەنجامدا
- ئەمە بۆ جاریی دووەمە کە برێندی سەردانی هەولێر بکات
ئینە ماریە ئێریکسن سۆرایدا، وەزیری بەرگری نەرویژ
- لە2ی ئابی ساڵی 1976 لەدایکبووە
- دەرچووی بەشی یاسایایە لە زانکۆی ترۆمسۆ لە نەرویژ
- سیاسەتمەدارێکی نەرویژیە و سەر بە پارتی کۆنسێرڤەتیڤی ئەو وڵاتەیە
- لە ساڵی 1995 ــەوە چووەتە ناو سیاسەت و دەستی بە کاری سیاسی کردووە
- لە ساڵی 2000 بووەتە یەکێک لە بەرێوەبەرانی جێبەجێکاری پارتی کۆنسێرەتیڤی نەرویژی
- لەنێوان ساڵانی 2001- 2005 بووە بە ئەندام لە کۆمیسیۆنی هەمیشەیی لێکۆڵینەوە و پەروەردەیی ئەو وڵاتە
- لە ساڵی 2005 بۆ یەکەمجار، وەک ئەندام پەرلەمانی ئەو وڵاتە هەڵبژێردرا
- لەنێوان ساڵانی 2005 - 2009 بووە بە سەرۆکی کۆمیتەی هەمیشەیی لێکۆڵینەوە و پەروەردەیی نەرویژ
- لەنێوان ساڵانی 2009 - 2013 بووە بە سەرۆکی کۆمیتەی سەرەکی وەزارەتی دەرەوە و بەرگری نەرویژ
- لە ساڵی 2013 بوو بە وەزیری بەرگری نەرویژ
رووداو
