ده‌یان ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی رۆیشتنه ناو قه‌ره‌ته‌په‌وه
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له قه‌ره‌ته‌په، كه نه‌یویست ناوی بلاَوبكرێته‌وه راگه‌یاند: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 23 ی ئابی 2015، زیاتر له 100 ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی به چه‌كی سوك و مامناوه‌ند و قورسه‌وه روویان له ناحیه‌ی قه‌ره‌ته‌په كردووه و له چوار شوێندا بلاَوه‌یان پێكراوه " .
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "به وته‌ی نه‌قیبێكی پێشمه‌رگه كه به‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی وتووه، هێزه‌كه‌ی سوپای عیراق 200 ئۆتۆمبێل ده‌بێت و پێكهاتوون له هێزی تایبه‌ت (سوات)، فه‌وجێكی سوپای عیراق، پۆلیسی دیاله به سه‌رپه‌رشتی به‌رپرسی فه‌رمانده‌ی پۆلیسی دیاله " .
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه راشیگه‌یاند: "ئه‌و هێزانه 100 ئۆتۆمبێلیان له‌ناو ناوه‌ندی ناحیه‌ی قه‌ره‌ته‌په جێگیر بوون، له (مه‌ركه‌ز شه‌باب –سه‌رووی ناحیه‌كه، قوتابخانه‌ی شه‌هامه، بنكه‌ی پۆلیسی ناوچه‌كه، مۆڵگه‌یه‌كی حه‌شدی شه‌عبی) جێگیركراون، ئۆتۆمبێله‌كانی تریش له سنووری ناحیه‌كه‌ن".
باسی له‌وه‌شكرد، ئه‌و هێزانه به‌ناوی ئۆپه‌راسیۆنه‌وه هاتوونه‌ته قه‌ره‌ته‌په، به‌لاَم هاتنه‌كه‌یان ترس و دڵه‌ڕاوكێی لای دانیشتووه كورده‌كانی دروستكردووه .
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، ماوه‌ی كه‌متر له مانگێكه بیست خێزانی كورد ناحیه‌ی قه‌ره‌ته‌په‌یان جێهێشتووه.
خه‌ندان
