خاڵی هاوبه‌ش زۆربوون، چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو كۆبوونه‌وه‌یه‌كی پێنجقۆڵی دیكه له هه‌ولێر ده‌كرێت
دوای چوار كاتژمێر دانیشتن له‌گه‌ڵ یه‌ك، كۆبوونەوەی پێنجقۆڵی نێوان لایەنە سیاسییەكان پارتی، گۆڕان، یەکێتی، کۆمەڵ و یەکگرتوو كۆتاییهات و چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو كۆبوونه‌وه‌یكی دیكه ئه‌نجام ده‌درێت.
ئەندامی شاندی بزووتنەوەی گۆڕان به‌شدار لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆ، بەهار مەحموود، لە لێدوانێكی رۆرژنامەوانیدا رایگەیاند، رۆژی چوارشەممەی داهاتوو كۆبوونەوەیەكی دیكە ئەنجامدەدرێت.
سه‌باره‌ت به‌ناوه‌ڕۆكی كۆبوونەوەكە گوتی، خاڵی هاوبەش لەنێو لایەنەكان زۆربوو، ده‌مانه‌وێ ئه‌و خاڵانه زیاتر بكه‌ین له‌وانه هه‌موومان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ین ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم پێداچوونه‌وه‌ی بۆ بكرێت، به‌ڵام له‌سه‌ر چۆنیه‌تی پێداچوونه‌وه‌كه جیاوازی هه‌یه،
وتیشی، چوار لایەنەكە گۆڕان، یەكێتی، كۆمەڵ و یەكگرتوو سوورن لەسەرئەوەی سه‌رۆكی هه‌رێم لەناو پەرلەمان هەڵبژێردرێت، پارتیش ده‌ڵێت ده‌بێت سه‌رۆكی هه‌رێم له‌ناو خه‌ڵك هه‌ڵبژێردرێت. رۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دیكه ده‌كرێت تاوتوێی پرۆژه‌كانی یه‌كتر ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی به‌بۆچوونی تازه‌وه بچینه كۆبووه‌ی تازه.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو، كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووش له هه‌ولێر له هۆڵی سه‌عه‌دعه‌بدوڵا ده‌بێت
ئه‌ندامانی شاندی لایه‌نه‌كان:
شاندی پارتی: رۆژ نووری شاوەیس، مەحموود محەممەد، فرسەت سۆفی و فرسەت ئەحمەد.
شاندی گۆڕان: جەلال جەوهەر، بەهار مەحموود و رابوون مەعرووف
شاندی یه‌كێتی: قوباد تاڵەبانی، سەعدی پیرە ، فەرید ئەسەسەرد و گۆران ئازاد.
شاندی یەکگرتوو: محەممەد ئەحمەد، خەلیل ئیبراهیم و ئەبوبەکر هەڵەدنی.
شاندی كۆمه‌ڵ: ئەنوەر سەنگاوی، رێبوار حەمەد و دانا دارا.
