ئهمڕۆ نوسینگهی یهكێتیی ئهورووپا لە هەولێر دهكرێتهوه
کردنەوەی ئۆفیسی هەماهەنگی یەکێتیی ئهورووپا لە هەرێمی کوردستان لە دوای هەوڵەکانی سەرکردایەتی سیاسی هەرێمی کوردستان و، فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە و نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەورووپا دێت و، بڕیارێکی گرنگی یەکێتی ئەورووپایە بۆ بەهێزکردن و پەرەپێدانی پەیوەندیەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و یەکێتی ئەورووپا.
“دلاوهر ئاژگهیی” نوێنهری حكوومهتی ههرێمی كوردستان لهیهكێتی ئهورووپا ڕاگهیاند: ئەم ئۆفیسە دەستکەوتێکی مێژووییە بۆ هەرێمی کوردستان وپاڵپشتیەکی سیاسی بەهێزە و، پەیامێکی ڕوونی یەکێتیی ئەورووپایە بۆ گرنگیدانی بە کوردستان و پێگەی گرنگەکەی لە ناوچەکە و جیهاندا”.
جێگەی ئاماژەپێدانە، پەیوەندیەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و یەکێتیی ئەورووپا لەماوەی ڕابردوودا پێشکەوتنی بەرچاوی بەخۆوە بینیوە و گەیشتووتە ئاستێکی باش و نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان توانیویهتی پێگەی هەرێمی کوردستان لە ناوەندە گرنگەکانی یەکێتیی ئەورووپا بە تایبەتی کۆمیسیۆنی ئەورووپا و پەرلەمانی ئەورووپا بەرز بکاتەوە و، چەندین دەستکەوتی گرنگ بۆ کوردستان بەدەست بێنێت”.
“ئاژگهیی” لهبارهی بهرنامهی كاری داهاتوویانهوه گوتی: ” نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەیەکێتیی ئەورووپا بەردەوام دەبێت لەکارکردنی بۆ دروست کردنی پردێکی بەهێز لە نێوان کوردستان و یەکێتیی ئەورووپا لە پێناوی بەرژەوەندی سیاسی و ئابووری و بازرگانی لە نێوان هەردولادا”.
یەکێتی ئەورووپا دامەزراوەکی گرنگی سیاسی و ئابووریە کە ٢٨ وڵاتی ئەورووپی لەخۆ دەگرێت و، نوێنەرایەتی پتر لە ٥٠٠ ملیۆن کەس دەکات و بێ گومان ئهم ههنگاوه سهركهوتنی دیپلۆماسی ههرێمی كوردستانە
باسنیوز
