ئەمرۆ پێنج لایەنەکە کۆدەبنەوە

ئەمرۆ پێنج لایەنەکە کۆدەبنەوە
ئەمرۆ یەکشەممە (23/8/2015) پێنج حیزبەکەی باشووری کوردستان لە شاری سلێمانی لەسەر پرسی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان کۆدەبنەوە.

پێشتر رێبوار حەمەد گوتەبێژی کۆمەڵی ئیسلامی ڕاگەیاند: ئەمرۆ یەکشەممە سەعات 10 پێنج حیزبەکە لە شاری سلێمانی لە ئۆتێل شاری جوان کۆدەبنەوە.

بەپێ زانیاریایەكان هەر پێنج لایەنەکە بەمەبەستی گەیشتنە رێککەوتن و نزیکبوونەوەی لایەنەکان بڕیاریان داوە کەمتر بۆ دەزگاکانی راگەیاندن قسە بکەن تا بتوانن لە نزیکترین کاتدا لەسەر کۆی پرسەکان بگەنە رێککەوتن.

پرسی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان یەکێکە لە کێشە سەرەکیەکانی باشووری کوردستان و هەر پینج حیزبەکە چەندین کۆبوونەوەی نێوخۆی و لەگەڵ حزبەکانی خۆیانیان ئەنجام داوە بۆ گەیشتنە رێککەوتن لەسەر هەمواری یاسایی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان.






باسنیوز
Top