د. محەمەد بازیانی: هەڵبژاردنی سەرۆک لە پەرلەمان گاڵتەجاڕییە
محەمەد بازیانی، رێکخەری گشتی بزاڤی چاکسازی و گەشە و سەرکردەیەکی پێشووی بزووتنەوەی ئیسلامی لە کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی رایگەیاندووە، کە ”ناکرێت بە شێوەیەکی ڕەھا بگوترێت 24 ساڵی ڕابردوو ئیرادە نەبووە بۆ چاکسازی، لە ماوەی ڕابردوو شتی زۆر باش کراوە، خوا ھەڵناگرێت بڵێن ھیچ کارێکی باش نەکراوە“.
محەممەد بازیانی پێیوایە لە سەردەمی حوکمڕانیی کوردی لە باشووری کوردستان، ژێرخانێکی ئابووری و پێوەندییەکی نێودەوڵەتی بەھێز دروستکراوە، دۆزی کورد بە جیھان ناسێنراوە، ھەرێمی کوردستان بووەتە ژمارەیەکی نێودەوڵەتی لە بواری ئابووری و سیاسیدا.
ئەو سەرکردە ئیسلامییە باس لەوەدەکات، کە لە رووی شەرعی ئیسلامەوە ناکرێت کەسێکی مسوڵمان ئەگەر ”شتێکی نادادپەروەریی“شی بینی، هەموو سیستەمەکە رەتبکاتەوە و دەڵێت.
لەبارەی هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەرلەمان، محەممەد بازیانی رایدەگەیەنێت، کە بە هەڵبژاردنی سەرۆک لە پەرلەمان، ”پێموایە سەرۆکایەتی ھەرێم دەبێتە گاڵتەجاری، وەک ئەوەی لە بەغدا ھەیە و سەرۆک کۆمار دەسەڵاتی ھیچی نییە”.
بازیانی ئاماژە بە پرسی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەکات و رایدەگەیەنێت، کە پێش دروستبونی قەیرانەکە درکی بەو بارودۆخە کردبوو و دەڵێت، ”پلانێک ھەیە بۆ ئەوەی کوردستان ڕەمز و مەرجەعی تێدا نەمێنێت“.
باسنیوز
