جه‌عفه‌ر ئیمینكی: له هه‌رێمی كوردستاندا دیموكراسیی ته‌وافوقی په‌یره‌و ده‌كرێت
جێگرى سه‌رۆكى په‌ڕله‌مان گووتیشى هه‌ر له ساڵى هه‌زارو نۆسه‌د و نه‌وه‌دو دووه‌وه ئه‌م جۆره دیموكراسیه‌ته له هه‌رێمى كوردستان په‌یڕه‌و ده‌كرێت و بۆیه ده‌بێت ئێمه لاسایى ته‌جروبه‌ى خۆمان بكه‌ینه‌وه نه‌ك لایه‌نی دیكه.
هه‌روه‌ها گووتیشى هه‌ندێ لایه‌ن له دوێنێ یان له مێژوودا ده‌ژین، بۆیه گرفت دروست بووه ، هاوكات متمانه‌ش له نێوان لایه‌نه‌كان لاواز بووه، له كاتێكدا پرۆسه‌ى سیاسى پێویستى به متمانه هه‌یه و ناكرێت لایه‌نێك هه‌وڵى كوده‌تا بدات له سه‌ر لایه‌نێكى دیكه، چونكه پارتى حزبێكى گه‌وره‌ى كوردستانه و گه‌وره‌ترین فڕاكسیۆنى له په‌ڕله‌مان هه‌یه.
جه‌عفه‌ر ئیبراهیم گووتیشى پرسه‌كه، پرسێكى نیشتمانیه و ده‌بێت لایه‌نه‌كان ئه‌م شته بزانن و ئێمه‌ش به‌بێ گه‌شبینى ته‌ماشاى پرسه‌كه ناكه‌ین سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى واقیعه‌كه قورسه . له‌م پرسه‌دا لایه‌نه‌كان له ته‌وافووق دووركه‌وتنه‌وه و هه‌روه‌ها گووتارى شهعبهوى هه‌ندێ له په‌ڕله‌مانتاران خزمه‌تى ئه‌م خوله‌ى په‌ڕله‌مانى نه‌كردووه.
جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان ڕوونیشى كرده‌وه كه ئاساییه یاساكان هه‌مواربكرێنه‌وه، به‌ڵام به گوێره‌ى میكانیزمى خۆیى و ده‌كرا به ڕێگایه‌كى دیكه چاره‌سه‌رى گرفته‌كه بكرێت.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو كه چاره‌سه‌ركردنى پرسى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم په‌یوه‌سته به چاره‌سه‌ركردنى پرسى ده‌ستوور وه‌ك له یاساى ژماره نۆزده‌دا هاتووه كه داواى سازان له سه‌ر ده‌ستوور ده‌كات و لایه‌نه‌كانیش نه‌گه‌یشتنه سازان له‌و باره‌وه.
