پێشمه‌رگه‌ هێرشێكى داعشی له‌ شنگال تێكشكاند

پێشمه‌رگه‌ هێرشێكى داعشی له‌ شنگال تێكشكاند
ئه‌مرۆ هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ له‌ سنوورى شنگال هێرشیبَكى تیرۆریستانى داعشیان تێكشكاندن .
له‌وباره‌یه‌وه‌ سه‌رچاوه‌یه‌كى سه‌ربازى به‌ كوردستان تیڤى راگه‌یاند كاتژمێر نۆ و نیوى به‌یانى ئه‌مرۆ تیرۆریستانى داعش له‌ گرى ست زه‌ینه‌ل له‌ شنگال هێرشێكیان كرد،
به‌ڵام ئه‌و هێرشه‌یان له‌ لایه‌ن هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌وه‌ به‌ توندى تێكشكێندرا و پاشه‌كشه‌ به‌ تیرۆریستان كرا، هه‌روه‌ها زیانى زۆرى گیانى و ماددیشیان به‌ركه‌وتووه‌ .
Top