یه‌كه‌مین كاروانی حاجیان به‌ڕێده‌كه‌وێت
مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی لێپرسراوی په‌یوه‌ندییه‌كانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند: بڕیاره رۆژی 25ی ئه‌م مانگه یه‌كه‌م كاروانی حاجییانی هه‌رێمی كوردستان روو له وڵاتی عه‌ربستانی سعودییه بكه‌ن به مه‌به‌ستی به‌جێهێنانی فه‌ریزه‌ی حه‌جی ئه‌مساڵ".
نه‌قشبه‌ندی وتیشی: "كۆی ئه‌و حاجییانه‌ی هه‌رێمی كوردستان كه ئه‌مساڵ سه‌فه‌ری حه‌ج ده‌كه‌ن بریتین له 3 هه‌زار و 656 حاجی و له‌ڕێگه‌ی هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر و سلێمانییه‌وه بۆ وڵاتی سعودیه سه‌فه‌ر ده‌كه‌ن و بڕیاره له ماوه‌ی 10 بۆ 12 رۆژدا سه‌رجه‌م حاجییانی هه‌رێم سه‌فه‌ر بكه‌ن."
لێپرسراوی په‌یوه‌ندییه‌كانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف وتیشی: "وه‌زیری ئه‌وقاف و تیمێكی ته‌ندروستی كه له 17 كه‌سی ته‌ندروستكار پێكدێن له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له موفتی و مورشید یاوه‌ری حاجیان ده‌كه‌ن بۆ رێنوێنی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه سه‌فه‌ری حه‌ج ده‌كه‌ن".
خه‌ندان
