ناكۆكی نێوان عه‌بادی و مالیكی له‌ته‌قینه‌وه نزیك ده‌بێته‌وه
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه، په‌رله‌مانتاره‌كانی “ده‌وڵه‌تی یاسا” و “حیزبی ده‌عوه” له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا پێشوازییان لێ‌كرد. ئه‌وه‌ش به‌لای چاودێرانه‌وه نیشانه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی دوو باڵی ناكۆك بوو له‌ناو حیزبی ده‌عوه‌دا.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌عه‌بادی، به‌ڕۆژنامه‌ی”حه‌یات”یان ڕاگه‌یاند: ” عه‌بادی له‌ناو حیزبه‌كه‌یه‌وه فشاری زۆری له‌سه‌ره، سه‌باره‌ت به‌و بڕیارانه‌ی كه‌به‌م دواییانه ده‌ری كردوون. به‌تایبه‌تی بڕیاری له‌سه‌ركار لادانی نوری مالیكی له‌پۆستی جێگری سه‌رۆككۆمار.هه‌ندێكی تریش له‌ڕاوبۆچوونه‌كانی ناو حیزبی ده‌عوه، داوا له عه‌بادی ده‌كه‌ن سود له خۆپیشاندانه‌كان وه‌ربگرێت و، ڕه‌وتێكی تازه دروست بكات”.
به‌ڵام هه‌مان ئه‌و سه‌رچاوانه ده‌ڵێن: ” له‌ئێستادا عه‌بادی بیر له جیابوونه‌وه له‌حیزبه‌كه‌ی ناكاته‌وه. هاوكات پاشگه‌زیش نابێته‌وه له‌و چاكسازییانه‌ی كه‌ڕای گه‌یاندوون. هه‌وڵیش نادات بۆ ئه‌وه‌ی ناوی مالیكی ده‌ربهێنێت له‌ناو لیستی تۆمه‌تباره‌كانی كه‌وتنی موسڵدا”.
له‌سه‌ره‌تای شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردووه‌وه، كه حیزبی ده‌عوه دروست بووه، تاكو ئێستا زنجیره‌یه‌ك دووله‌ت بوونی به‌خۆیه‌وه بینیوه. چه‌ندین ڕه‌وتی سیاسی له‌و حیزبه جیا بوونه‌ته‌وه، وه‌ك ” ڕێكخستنه‌كانی عێراق، ڕێكخستنه‌كانی ده‌ره‌وه، كادر، چاكسازی”.
له‌ئێستادا ئه‌و حیزبه، كه ده‌وڵه‌تی یاسا وه‌ك ڕووپۆشی په‌رله‌مانی”98 كورسی” نوماینده‌ی ده‌كات، توشی قه‌یرانێكی قوڵی ناوخۆیی بووه. له‌ئه‌نجامدا دوو ڕه‌وتی جیاواز ده‌ركه‌وتوون.یه‌كێك له‌ڕه‌وته‌كان لایه‌نگری عه‌بادیه، ڕه‌وتی دووه‌میش لایه‌نگری مالیكییه.
سه‌ردانی ئه‌مجاره‌ی مالیكی، كه‌هاوكات بوو له‌گه‌ڵ ده‌رچوونی ڕاپۆرتی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له‌كه‌وتنی موسڵ، هه‌روه‌ها هاوته‌ریب بووله‌گه‌ڵ چاكسازییه‌كانی عه‌بادی كه‌تیایاندا پۆسته‌كه‌ی مالیكی هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه، مشتومڕی زۆری لێكه‌وته‌وه. چونكه مالیكی هه‌وڵیداوه پشتیوانی تاران له‌دژی عه‌بادی به‌ده‌ست بهێنێت.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی مالیكی لاواز ده‌كات، ئه‌وه‌یه عه‌بادی له‌لایه‌ن مه‌ره‌عیه‌تی باڵای شیعه‌كانه‌وه پشتیوانییه‌كی بێ وێنه‌ی لێده‌كرێت. هه‌روه‌ها خۆپیشانده‌رانیش پشتیوانی له‌عه‌بادی ده‌كه‌ن.
هه‌ندێكی تر له پسپۆڕان له‌و بڕوایه‌دان كه خۆپیشاندانه‌كانیش، ململانێی ئیراده‌ن له‌نێوان عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی شیعه‌كان و عه‌لی خامنه‌یی ڕابه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران‌دا. به‌ڵام ئه‌و پسپۆڕانه هاوده‌نگن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی دواجار عه‌لی خامنه‌یی سه‌ره‌ڕۆیی ئه‌وه ناكات كه پێچه‌وانه‌ی مه‌رجه‌عیه‌تی نه‌جه‌ف بێت. لانی كه‌م له‌م قۆناغه هه‌ستیاره‌دا. له‌به‌رانبه‌ریشدا نه‌جه‌ف هانی عه‌بادی نادات خۆی له‌تاران دابڕێت، یان له‌به‌رژه‌وه‌ندیه گه‌وره‌كانی بدات له عێراقدا.
باس
