ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ی پێنج قۆڵی ده‌كرێت
د.محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د یاریده‌ده‌ری ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی و نوێنه‌ری ئه‌و حیزبه له‌كۆبوونه‌وه‌ی پێنج قۆڵی لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له لێدوانێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا: ئه‌مڕۆ 20ی ئاب كۆبوونه‌وه‌ی پێنج قۆڵی لایه‌نه سیاسییه‌كان لە بارەی پرسی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ده‌كرێت و گوتی "ره‌نگه هه‌ر له‌هۆڵی شه‌هید سه‌عد عه‌بدوڵڵا بێت".
ئه‌و نەیشاردهوه له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا گله‌یی ئه‌وه‌ش له لایه‌نه‌كانی دیكه ده‌كه‌ن، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی " له‌كاتێكدا رێكه‌وتبوون دانیشتنه‌كه‌ی دوێنێی په‌رله‌مان نه‌كرێ‌و دوابخرێ، كه‌چی كۆبوونه‌وه هه‌ر كرا و به‌و رێكه‌وتنه‌وه پابه‌ند نه‌بوون".
شەوی چوارشەممە تا کاژێر 6ی بەیانی کۆبوونەوەی پێنجقۆڵی بە ئامادەبوونی نوێنەری ئەمریکا ئەنجامدرا و رێککەوتن کە کۆبوونەوەی پەرلەمان نەکرێت، بەڵام کۆبوونەوەکە کرا و، بە هۆی ئەوەی رێژەی یاسایی ئامادەبووان تەواو نەبوو، کۆبوونەوەکە هەڵگیرا.
رووداو
