كوردستانیان: ئیراده‌ی گه‌ل سه‌ر كه‌وت..لۆژیكی زۆرینه‌و كه‌مینه ئه‌نجامی نابێت
ئێواره‌ی دوێنێ سێشه‌ممه، 16 لایه‌نی سیاسی به‌شداربووی حكوومه‌ت و په‌رله‌مان به ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری ئه‌مەریكا و به‌ریتانیا و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كۆ بوونه‌وه و، دواتریش كۆبوونه‌وه‌ی پێنجقۆڵی به‌ڕێوه چوو تا به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه؛ له كۆبوونەوەكان گەیشتە ئەو بڕیارەی كە داوا لە سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان بكه‌ن كۆبوونەوەی نائاساییی پەرلەمان بۆ ڕۆژی یەكشەممەی داهاتوو دوا بخات، لەپێناو ڕەخساندنی دەرفەت بۆ گەیشتن بە سازانێكی گشتی، بەڵام سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌رده‌وام بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ده‌بێت كۆبوونه‌وه ئه‌نجام بدرێت و دواتریش نیسابی قانوونیی پێ ته‌واو نه‌كرا.
له‌م باره مامۆستای زانكۆ و پسپۆڕ له بواری یاسا (د.ئیبراهیم شه‌ره‌فانی) بۆ ماڵپه‌ری فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان دوا و گوتی: "ئه‌گه‌رچی ئه‌ركی په‌رله‌مانی كوردستان هه‌مواركردنی یاسای ژماره (19)ی ساڵی 2013ی هه‌مواركراو، یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بووه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رێم له دوای 19/8/ 2015 نه‌كه‌وێته بۆشایی ته‌شریعی، به‌ڵام ژماره‌یه‌ك له فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان له هه‌وڵدا بوون دیكتاتۆریه‌تی په‌رله‌مانی له جیاتی سیسته‌می په‌رله‌مانی دابه‌زرێنن. گرێدانی شێوازی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك و سیسته‌می سیاسی هه‌رێم به‌م بابه‌ته‌وه و هه‌روه‌ها ڕه‌تكردنه‌وه‌ی داوای هه‌رپێنج لایه‌نی سیاسی كوردستان بۆ پاشخستنی دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مان باشترین به‌ڵگه‌ن، ئه‌مه‌ش نه‌ك هەر پێچه‌وانه‌ی سازانی سیاسی و بنه‌ماكانی كاری ته‌شریعی بوو، به‌ڵكو ده‌ستوه‌ردان و پێشێلكردنی ترسناكه له‌سه‌ر پسپۆڕی و ده‌سه‌ڵاته‌كانی لیژنه ده‌ستوورییه كه به یاسای ژماره (4) ی ساڵی 2015 دامه‌زراوه."
(د. ئیبراهیم) گوتیشی: "به‌پێی ئه‌ده‌بیاتی ده‌ستووری هه‌ركاتێك ڕێكاری یاسایی بۆ ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات ته‌واو نه‌بوو، ئه‌وه پره‌نسیپی به‌رده‌وامی ویلایه‌تی ده‌سه‌ڵات په‌یڕه‌و ده‌كرێت تاكو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌گه‌نه سازانی سیاسی یان هه‌ڵبژادنی سه‌رۆكی هه‌رێم، پشتبه‌ستن به‌و پره‌نسیپه‌ی سه‌ره‌وه و بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی شوورای هه‌رێمی كوردستان له به‌رواری 17/8/2015 به‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم له پۆسته‌كه‌یدا به‌رده‌وام ده‌بێت به ته‌واوی ئه‌ركه‌كانی تاوه‌كو هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم."
لای خۆیشیه‌وه میدیاكار (مه‌تین جه‌میل) به ماڵپەڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان ڕاگه‌یاند: "پێنج لایەنێن سیاسی یێن مەزن بریار دا و داخواز ژ سەروکاتیا پەرلەمانێ کوردستانێ کر ژبو کو کومبونا پەرلەمانێ کوردستانێ نەهێتە کرن و بهێتە پاشئێخستن؛ بەڵێ سەروکاتیا پەرلەمانێ کوردستانێ یا ڕژد بوو لسەر ئەنجامدانا کۆمبوونێ، بەڵێ کومبوون هاتە هەڵوەشاندن و نیسابا یاسایی نەهاتە پڕکرن، نە ئەنجامدانا کۆمبوونێ ئارمیەکا مەزن ئێخستە دناڤ دلێ خەلکێ کوردستانێ دا و، بوو ئەگەرەکێ مەزن ژبو سازانێ دناڤ لایەنان."
(مه‌تین) گوتیشی: "هەڵبەت ئەڤە هەموو ڤە دگەریتن ژبۆ سیاسەتا حەکیمانەیا سەرکردایەتیا پارتی و ڕژدیا پارتی لسەر پاراستنا ئێکپارچەییا هەرێما کوردستانێ و بەرژەوەندیێن خەڵکێ کوردستانێ، ئەڤە دێ بیتە دەستپێکەکا بهێز ژبو نووی ڤەژاندنا کوردستانێ د هەموو بواران دا دیسان یا گرنگە بزانین پشتەڤانیا ئەمریکا و وەڵاتێن هەڤپەیمان دێ ژبو کوردستانێ زێدەتر بیتن."
له‌باره‌ی هه‌مان پرس پارێزه‌ر (به‌ختیار حاجی) به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "هه‌رچه‌نده دوێنێشه‌و كۆبونه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و لایه‌نانه‌ی كورسیان هه‌یه له په‌رله‌مان له‌لایه‌ك و پێنج حزبه‌كه له‌لایه‌كی تر كرا و، له‌سه‌ر ئه‌وه ڕێك كه‌وتن ئه‌مڕۆ كۆبونه‌وه‌ی نائاسایی په‌رله‌مان ئه‌نجام نه‌درێت، به‌ڵام فراكسیۆنه‌كانی گۆڕان و یه‌كێتی و كۆمه‌ڵ و به‌شێكی یه‌كگرتوو پابه‌ند نه‌بوون به‌و ڕێككه‌وتنه‌ی دوێنێشه‌و و خۆیان و حزبه‌كانیان ڕاستگۆ نه‌بوون له‌گه‌ل پارتی و، لایه‌نه‌كانی تر و خه‌ڵکی كوردستان."
ئه‌و پارێزه‌ره گوتیشی: "پێیان وا بوو وه‌ك 23ی حوزه‌یران ده‌توانن نیسابی یاسایی ته‌واو بكه‌ن و به زۆرینه خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ ئه‌و پرۆژه‌یاسایه‌ی به پێچه‌وانه‌ی بڕگه‌ی 5ی مادده‌ی 39ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان ئاماده كرابوو سه‌باره‌ت به هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای ژماره 1ی ساڵی 2005ی هه‌مواركراو بكه‌نه‌وه سه‌ره‌نجام ته‌واو نه‌بوونی نیساب شكستێكی گه‌وره بوو بۆ ئه‌و لایه‌نانه‌ی چوونه ناو په‌رله‌مان كه ماوه‌ی 2 مانگه خه‌ڵكی كوردستانیان تووشی دڵه‌ڕاوكێ كردووه و خه‌ڵك له‌وه گه‌یشت كه ئه‌وانه دژ به یه‌كڕیزیی گه‌لی كوردستانن و ئه‌و كوده‌تایه‌ی به‌نیاز بوون بیكه‌ن به‌سه‌ر پارتیدا هه‌ره‌سی هێنا و (بارزانی)ـیش وه‌كو سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت هه‌تاوه‌كو هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت به ته‌واوی دهسەڵاتهكانیهوه پاڵپشت به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی شورای هه‌رێم."
(به‌ختیار حاجی) زیاتر گوتیشی:" دوور له فقهی یاسایی خۆی ماوه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم و په‌رله‌مان به یه‌كه‌وه ده‌كرێت و، له‌گه‌ڵ كۆتاییهاتنی واده‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم خولی په‌رله‌مان كۆتایی دێت؛ به‌پێی یاسای سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم كه‌واته سه‌رۆكی په‌رله‌مانیش واده‌كه‌ی ته‌واو ده‌بێت چۆن ده‌توانێت ئه‌ركی سه‌رۆكی هه‌رێم بگرێته ده‌ست."
هه‌ر بۆ هه‌مان پرس هاوڵاتی (سه‌عدی حه‌جی ساڵح) به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند:" ئه‌وه‌ی دڵخۆشی كردم ئه‌مڕۆ سه‌ركه‌وتنی ئیراده‌ی گه‌ل بوو به‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی به سیسته‌می زۆرینه و كه‌مینه ویستیان خۆیان تاقی بكه‌نه‌وه بۆیه ئه‌مه بوو به وانەیەك بۆ هەموو لایەك و ده‌بێت تێبگەن كە بە لۆژیكی زۆرینە و كەمینە هیچ ئەنجامێكی باش بە دەست ناهێنن؛ چونكه ئه‌وانه‌ی پرۆژه‌یان پێشكه‌ش كرد بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم مه‌رامه‌كانیان دیاره دژ به یه‌كرێزیی ناوماڵی كورد بوو."
