سەھراب ڕێکانی: "گۆڕان و یه‌كێتی ڕێگر بوون له‌ سازان..كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ فیڵ بوو له‌ خه‌ڵك"

سەھراب ڕێکانی:
پەرلەمانتارێکی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان دەڵێ، گۆڕان و یەکێتی و کۆمەڵی ئیسلامی دەیانویست یەکگرتووی ئیسلامی بەوە تاوانبار بکەن بووەتە ھۆی ئەوەی کۆبوونەوەی پەرلەمان دوابخرێت، ئەمەش تەنها بۆ ئەوەی دەنگدەرانی خۆیان ڕازی بکەن.

ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان (سەھراب ڕێکانی) ڕايگەیاند: "یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان هەوڵیان دا دەستپێشخەرییەکەی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان بۆ سازانی لایەنەکان لەسەر پرسی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان سەر نەگرێت؛ ئەوەی ئەمڕۆ کۆبوونەوە نەبوو بەڵکو فێڵکردن بوو لە خەڵک، چونکە ھەموو لایەنەکان کۆ بوونەوە بۆ ئەوەی تا ڕۆژی یەکشەممەی داھاتوو کۆبوونەوەی پەرلەمان نەکرێت، بەڵام جێگەی سەرسوڕمانە سەرۆکی پەرلەمان دەستەڵاتەکانی خۆی بەکار ناھێنێت و داوا لە فراکسیۆنەکان دەکات و فراکسیۆنەکانی داوا لە پەرلەمانتاران دەکەن ئیمزا کۆ بکەنەوە بۆ دواخستنی کۆبوونەوە!"

(سەھراب ڕێکانی) ڕوونیشی کردەوە، بۆ ھەموو لایەنێک ئەو قەناعەتە دروست بووە و لە سەره‌تاوەش ئەوەیان دەزانی گەر بە سازان نەبێت ئەو پرسە چارە نابێت، بەڵام ئەوانە تەنها بۆ ئەوەیان بوو کە لایەنگرانی خۆیان ڕازی بکەن و بۆ پڕوپاگەندەی ڕاگەیاندن بوو و خۆیان وەکو شێر پێشان بدەن و لایەنەکانی دیکەش بە خەتابار."

(ڕێکانی) ڕەخنەی توندیشی لە گۆڕان و یەکێتی و کۆمەڵ گرت کە دەیانویست یەکگرتووی ئیسلامی بەوە تاوانبار بکەن كه‌ بووه‌ ھۆی ئەوەی دانیشتنی ئەمڕۆ دوا بخرێت، ئەمەش بۆ ئەوەی دەنگدەرانیان لە‌خشته‌ ببەن بە ھەڵە نەک بە ڕاستی.
Top