فراكسیۆنى پارتى: لاپه‌ڕه‌یه‌كى نوێ ده‌كه‌ینه‌وه بۆ گه‌یشتن به سازان و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان
(ئۆمێد خۆشناو) سه‌رۆكی فراکسیۆنی پارتیی دیموكراتی كوردستان، له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا گوتی: "به‌وپه‌ڕی سه‌بر و ته‌حه‌موله‌وه هه‌نگاوی نا تا گه‌یشته ئه‌مڕۆ، هه‌موو هه‌وڵه‌كانمان له ڕابردوو بۆ ئه‌وه بوو، یه‌كڕیزی نیشتمان له‌بار نه‌چێت، سازان و ته‌وافقی نیشتمانی له‌بار نه‌چێت، ئه‌مڕۆ سه‌ربڵندین به‌رانبه‌ر به خه‌ڵكی كوردستان، هه‌وڵه‌كەمان ئه‌نجامی بوو، ئیراده‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ڕێی له ئیراده‌ی خۆسه‌پاندن گرت، بۆیه ته‌ئكید له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ینه‌وه، به تایبه‌ت ئه‌و كۆبوونه‌وه‌ی له هۆڵی سه‌عد عه‌بدوڵڵا له به‌رچاوی هه‌موو جیهان كرا و چاوی خه‌ڵكی كوردستان له ڕاگه‌یاندنه‌كان بوو، ده‌یانویست مژده‌ی ئه‌وه‌یان پێ بگات، هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌گه‌نه یه‌كڕیزی و ته‌وافقی نیشتمانی، كه خۆشبه‌ختانه ته‌وافق له نێوان هێز و لایه‌نه‌كان كرا بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاری له‌و یه‌كڕیزیه نیشتمانییه بكه‌ن، به‌ڵام به داخه‌وه له‌ناو په‌رله‌مانی كوردستان، هه‌وڵه‌كانی له باربردنی سازان به‌رده‌وامی هه‌بوو، ئه‌و ته‌وافقه‌ی له نێوان لایه‌نه‌كان كرا ویستیان له‌باری ببه‌ن، به‌ڵام دیسان ئیراده‌ی خه‌ڵكی كوردستان، په‌رله‌مان، ئیراده‌ی ئه‌وانه‌ی به‌رپرسانه هه‌ڵسوكه‌وتیان كرد، ڕێگرییان كرد و ئه‌نجامه‌كه‌یان ئه‌وه بوو كه وه‌ڵامه‌كه‌ی خۆیان وه‌رگرته‌وه، بۆیه جارێكی دیكه ته‌ئكید له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ینه‌وه ئه‌و پرسه و ئه‌و پرسه نیشتمانیانه‌ی هه‌مانه تاكه ڕێ و ڕێباز له پێشمان سازانی نیشتمانی و ته‌وافقه، گوتمان سازانمان ده‌وێت پرسی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم ده‌بێت هه‌موو لایه‌نه‌كان پێكه‌وه له‌سه‌ر ڕێك بكه‌ون، ئه‌مڕۆیش ته‌ئكید له‌سه‌ر ده‌كه‌ینه‌وه جگه له سازان و ته‌وافق هیچ ڕێگه‌یه‌كی دیكه‌ی له‌پێش ئێمه نییه، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی هه‌وڵیان برد بۆ زۆرینه و كه‌مینه وه‌ڵامه‌كه‌یان وه‌رگرته‌وه، كه هێزی خێر هه‌یه له‌و وڵاته، بۆیه سوپاس بۆ ئه‌وانه‌ی هاوكار بوون، سوپاس بۆ ئه‌وانه‌ی هه‌وڵیان دا ئه‌و شێوازه خۆ فه‌رزكردنه سه‌ركه‌وتوو نه‌بێت، نیسابی یاسایی به‌ده‌ست نه‌هاتوو ئیراده‌ی ئاشتیخوازانه‌ی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ركه‌وت به‌سه‌ر ئیراده‌ی خۆسه‌پاندن.
گوتیشی: بۆیه جارێكی دیكه ڕووی ده‌مان له ئه‌ندامانی په‌رله‌مانه، له ته‌واوی فراكسیۆنه‌كان، له سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان، لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ له ژیانی سیاسییمان و نه‌فه‌سێكی نوێ بۆ هه‌نگاونانمان بۆ چاره‌كردنی گرفته‌كانی نێوانمان بنێین و ته‌واوی لایه‌نه‌كان پێكه‌وه بگه‌ینه سازان و ڕێگه و ڕێكاره یاساییەكانیش له په‌رله‌مان بۆی ته‌واو بكه‌ین، بۆیه هیوادارین له وه‌رزی ئاینده كه چه‌ند ڕۆژێكی دیكه ده‌ست پێ ده‌كان ئه‌وه مه‌بده‌ی ئه‌ساسی ئێمه بێت، نه‌ك جارێكی دیكه بیر له زۆرینه و كه‌مینه بكه‌ین كه وه‌ڵامه‌كه‌ی وه‌رگیرا، جارێكی دیكه به پێی مادده‌ی 6 له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان، ئه‌و بابه‌ته نابێته‌وه بابه‌تی په‌رله‌مان، جگه له‌وه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان هێز و لایه‌نه‌كان بگه‌نه سازان و ته‌وافق، ئینجا ڕێكاره یاساییەكان له په‌رله‌مان ده‌گرێته به‌ر، ته‌ئكید له‌وه ده‌كه‌ینه‌وه هه‌موومان له‌و وڵاته ده‌ژین، په‌رله‌مانیش، په‌رله‌مانی به‌رهه‌می خوێنی شه‌هیدانه، هیچ كه‌س و لایه‌نێك ناتوانێت ئیراده‌ی خۆی به‌سه‌ر ئیراده‌ی خه‌ڵكی دیكه، به‌سه‌ر ئیراده‌ی خه‌ڵكی دیكه، بسه‌پێنێت، دووباره به ناوی فراکسیۆنی پارتیی دیموكراتی كوردستان سوپاس بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی هاوكار بوون، سوپاس بۆ ئه‌وانه‌ی به‌رپرسیارانه هه‌ڵسوكه‌وتیان كرد، هیوادارین له ئاینده‌دا بتوانین هه‌موومان بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر ئه‌و مێزانه‌ی كه مێزی گفتوگۆنه، پارتی دیموكراتی كوردستانیش ئه‌و هێزه‌یه هه‌میشه له ڕابردوودا ئیراده‌ی خۆسه‌پاندنی ڕه‌ت كردووه‌ته‌وه، پارتی سینگ فراوانه لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ ده‌توانن ڕێگه‌چاره بۆ كێشه‌كان بدۆزنه‌وه.
ئۆمێد خۆشناو، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئێمه وه‌ك پارتی خوازیاری ئه‌وه بووین ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ی له نێوان لایه‌نه‌كان كرا، ئێمه‌یش به نه‌فه‌سی ئه‌و به‌رێزانه كه تا به‌یانی له كۆبوونه‌وه‌دا بوون گه‌یشتنه ئه‌نجامن خۆزگه ئێمه له په‌رله‌مان درێژه‌مان پێ دابا، به‌ڵام درێژه‌ی پێ نه‌درا، كۆبوونه‌وه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن و هیوادارین بگه‌نه ئه‌نجام، ئێمه وه‌ك پارتی هیچ لایه‌نێك به شكه‌ست و دۆڕاو نابینین، به‌ڵام له‌و بابه‌ته بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌و بابه‌ته به به‌رپرسیارانه هه‌ڵسوكه‌وتی نه‌كرد، سه‌رۆكی په‌رله‌مان بێ لایه‌ن نه‌بوو، كه زۆر هه‌وڵماندا به‌ڵام به بێ لایه‌نی نه‌مان بینی، به‌ڵام ئه‌وه به دۆڕاو نابینین، به‌ڵكو جارێكی دیكه ته‌ئكید ده‌كه‌ینه‌وه سازان ڕێگه چاره‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ته‌واوی كێشه‌كان.
سه‌باره‌ت به به‌رده‌وام بوونی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له كاره‌كانی سه‌رۆكی فراکسیۆنی پارتی، ئه‌وه‌ی گوت، كه ئه‌نجوومه‌نی شوورا بڕیاری له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته داوه (سه‌رۆك بارزانی) به ته‌واوی ده‌سه‌ڵاته‌كانه‌و له پۆسته‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت تا هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت و وه‌ڵامه یاساییه‌كه‌یان وه‌رگرت. له په‌رله‌مانیش لایه‌نه‌كان له ڕووی سیاسی وه‌ڵامی خۆیان وه‌رگرت، ئێمه وه‌ك پارتی موئامره به‌رامبه‌ر به هیچ كه‌س و لایه‌نێك ناكه‌ین، موئامره‌ی كه‌سیش قه‌بووڵ ناكه‌ین، یه‌كڕیزی نیشتمانی چاره‌مانه، وه‌ڵامی ئێمه سازانه، دووباره له خه‌ڵكی كوردستان و به‌تایبه‌تی له هاوادارانی پارتیی دیموكراتی كوردستان پیرۆز بێت.
