پێنج لایەنەکە لەسەر چەند پرنسیپێک بۆ گەیشتن بە کۆدەنگی رێککەوتن وکۆبوونەوەی پەرلەمان دواخرا و کۆبوونەوەکان بەردەوام دەبن

پێنج لایەنەکە لەسەر چەند پرنسیپێک بۆ گەیشتن بە کۆدەنگی رێککەوتن وکۆبوونەوەی پەرلەمان دواخرا و کۆبوونەوەکان بەردەوام دەبن
لە راگەیاندراوێکی هاوبەشدا هەر پێنج لایەنەکە پارتی، یەکێتی، گۆڕان، یەکگرتوو و کۆمەڵ کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستانیان بۆ رۆژی یەکشەمە دواخست و ئاشکرایان کرد، کە لایەنەکان لەسەر چەند پرنسیپێک رێککەوتن بۆ گەیشتن بە کۆدەنگی.

لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە ”دوای دانیشتنێكی دوور و درێژی كۆبوونەوەی پێنج قۆڵیی لایەنە سیاسییەكانی بەشداری حكوومەتی هەرێمی كوردستان، هەر لە ئێوارەی سێشەممەوە تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 19-8-2015، هەر پێنج لایەنەكە پارتی دیموكرتی كوردستان، بزووتنەوەی گۆڕان، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان و كۆمەڵی ئیسلامیی كوردستان لەسەر چەند پرەنسیپێكی سەرەكی ڕێككەوتن بۆ ئەوەی لەسەر بنەمای ئەو پرەنسیپانە بە زووترین كات بگەنە كۆدەنگی و سازان لەسەر چارەسەركردنی قەیرانەكە“.

لەبەشێکی دیکەی راگەیاندراوەکەدا هاتووە ”كۆبوونەوەكە گەیشتە ئەو بڕیارەی كە داوا لە سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان بكات كۆبوونەوەی نائاساییی پەرلەمان بۆ ڕۆژی یەكشەممەی داهاتوو دوا بخات، لەپێناو ڕەخساندنی دەرفەت بۆ گەیشتن بە سازانێكی گشتی، بۆ ئەم مەبەستەش كۆبوونەوەی ڕۆژانەی هەرپێنج لایەنەكە بەردەوام دەبێت“.



دەقی راگەیاندراوی پێنج لایەنەکە

پێنج لایەنەكە داوا دەكەن كۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ یەكشەممەی داهاتوو دوا بخرێت.

بەمەبەستی گەیشتن بە سازان لەسەر پرسی یاسای سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، دوای دانیشتنێكی دوور و درێژی كۆبوونەوەی پێنج قۆڵیی لایەنە سیاسییەكانی بەشداری حكوومەتی هەرێمی كوردستان، هەر لە ئێوارەی سێشەممەوە تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 19-8-2015، هەر پێنج لایەنەكە پارتی دیموكرتی كوردستان، بزووتنەوەی گۆڕان، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان و كۆمەڵی ئیسلامیی كوردستان لەسەر چەند پرەنسیپێكی سەرەكی ڕێككەوتن بۆ ئەوەی لەسەر بنەمای ئەو پرەنسیپانە بە زووترین كات بگەنە كۆدەنگی و سازان لەسەر چارەسەركردنی قەیرانەكە.

كۆبوونەوەكە گەیشتە ئەو بڕیارەی كە داوا لە سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان بكات كۆبوونەوەی نائاساییی پەرلەمان بۆ ڕۆژی یەكشەممەی داهاتوو دوا بخات، لەپێناو ڕەخساندنی دەرفەت بۆ گەیشتن بە سازانێكی گشتی، بۆ ئەم مەبەستەش كۆبوونەوەی ڕۆژانەی هەرپێنج لایەنەكە بەردەوام دەبێت.
Top