16 لایه‌نی سیاسی داوا له سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان ده‌كه‌ن كۆبوونه‌وه‌ی سبه‌ی دوا بخات
پاش كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كه له هه‌ولێر ساز درا، كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی ساز درا و (فواد حوسێن) به ناوی لایه‌نه به‌شداره‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه ڕایگه‌یاند، نوێنه‌ری كۆی لایه‌نه سیاسییه‌كان كۆك بوون له‌وه‌ی كه كۆبوونه‌وه‌كه به سوود بوو؛ هه‌روه‌ها جه‌ختیان كرده‌وه كه ئه‌م شێوه كۆبوونه‌وه و گفتوگۆیانه به‌رده‌وام بن.
سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان كه به ئاماده‌یی نوێنه‌ری لایه‌نه‌كان لێدوانه‌كه‌ی دا، گوتی، كۆبوونه‌وه‌كه كه ڕاوێژی بوو، ده‌رباره‌ی ئه‌وه بوو كه چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سبه‌ینێی په‌رله‌ماندا بكرێ. كۆبوونه‌وه‌كه داوایشی له هه‌یه له په‌رله‌مان كه كۆبوونه‌وه‌كه‌ی دوا بخات.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند، هه‌ندێكی ئه‌و ئه‌و هێزانه‌ی كه به‌شدار بوون له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دیاره پێویستیان به‌وه بوو له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تییان باسی گفتوگۆكان بكه‌ن و دواتر به بڕیارێكه‌وه بێنه‌وه نێو كۆبوونه‌وه‌كه‌وه. هه‌ڵبه‌ت كۆبوونه‌وه‌كه سه‌ره‌تایه‌كی باش و ئه‌رێنی بوو بۆ گه‌یشتن به سازان و چاره‌كردنی كێشه‌كانی نێوان هێزه سیاسییه‌كان، كه له به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌لكی كوردستاندا ده‌بێ.
كۆبوونەوەكه 16 لایەنە سیاسی تێیدا به‌شدار بووه و لە سه‌عات 06:30 خولەكی ئەمشەو لە شاری هەولێر دەستی پێكردووە و كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر كۆتایی هات.
