جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان: دانیشتنەکەی سبه‌ینێی په‌رله‌مان نایاساییه‌

جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان: دانیشتنەکەی سبه‌ینێی په‌رله‌مان نایاساییه‌
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگه‌یاند كه‌ دانیشتنی سبەی پەرلەمانی کوردستان نایاساییە، چونکە یەکەم بڕگەی مادەی ٢٠ (تایبەت بە دەسەڵات و ئەرکە هاوبەشەکان) بە ئاشکرا پێشێل کراوە.

دیارە سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان لایه‌نه‌كانی ئاگادار كردووەتەوه‌ كه‌ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ (سبه‌ینێ) كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی به‌ڕێوه‌ ده‌چێ؛ جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان (د. جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكی) ڕایگه‌یاند كه‌، دانیشتنی سبەی پەرلەمانی کوردستان نایاساییە چونکە یەکەم بڕگەی مادە ٢٠؛ تایبەت بە دەسەڵات و ئەرکە هاوبەشەکان، بە ئاشکرا پێشێل کراوە.

ئەوەشی خستە ڕوو نەدەبووا پەرلەمان پەلە بکات و ئەو بارودۆخە بگەیێنێتە ئەو ئاقارە؛ هەق بوو بەشێک با لە چارە، نەک گرژییەکە ئاڵۆزتر بکات؛ چونکە دڵنیام هاوشێوەی ئێمە خەڵکی کوردستان و شەقام و ڕای گشتی زۆر بە نیگەرانیەوە لەو بارودۆخە دەڕوانن و ئەو خەبات و قوربانیدانەی گەلەکەمان داویەتی بۆ ئەوەیە ڕۆژ بەرۆژ دەستکەوتی مەزنتر وەدی بێنین نەوەک پەرلەمان ڕۆڵی لە گرژی بارودۆخەکە هەبێت و دووپاتی کردەوە باشتر بوو پەرلەمانی کوردستان بواری زیاتر بە لایەنە سیاسیەکان بدات کە ئێستا هەوڵ لە ئارادایە لە ئاستی باڵا بۆ دەرچوون لەو تەنگژەیە.

هاوکات (ئێمینكی) ده‌یشڵێ، پێویستە ڕەچاوی ئەو سازانە بکرایە کە لەسەرەتاوە ئەم خولە کردیە کۆڵەگەی بنیاتنانی خۆی و سەرۆکایەتی پەرلەمان بە سازان دامەزرا و کارەکانی بەڕێوە برد بەڵام بە داخەوە بە هۆی مەرامی سیاسی بەردەوام نەبوو هەرچەندە پێشتر زۆر پرس بە تەوافوقی لایەنەکان چارەسەر کراوە و بەردەوامی سازانی لایەنەکان هەمیشە لە خزمەت و بەرژەوەندی گەلی کوردستان بووە.
Top