"مانه‌وه‌ی سه‌رۆك بارزانی له پۆسته‌كه‌یدا دڵی كه‌سوكاری شه‌هیدان ئاسووده ده‌كات"
(دایكه عایشه) دایكی شه‌هیدانی كوردستان، گوتی: "ئه‌مڕۆ وه‌ك كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی سۆران و ده‌وروبه‌ری به هاوكاری به‌رێوبه‌رایه‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی سۆران سه‌ردانی نووسینگه‌ی سۆرانی په‌رله‌مانی كوردستان‌مان كرد، به نوێنه‌رایه‌تی كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان یاداشتێكمان ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان و پارت و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان كرد له سه‌ر بارودۆخی ئێستای هه‌رێمی كوردستان، له یاداشته‌كه‌دا باس له بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان كرا و داوا له لایه‌نه سیاسییه‌كان كراوه ڕێز له خوێنی شه‌هیدان بگرن."
گوتیشی: "من وه‌ك دایكی شه‌هیدانی كوردستان به‌ناوی كه‌سوكاری شه‌هیدان داواكارم بۆ ئه‌مڕۆ هه‌رێمی كوردستان پێویستمان به (سه‌رۆك بارزانی)ـیه تا هه‌ڵبژاردنی داهاتوو له پۆسته‌كه‌یدا بمێنێته‌وه تا كوردستان به‌ره‌و كه‌نارێکی ئارام ببات و له‌و قه‌یرانانه‌ی به‌سه‌ر كوردستاندا هاتوونه ڕزگار بكات هاوكات مانه‌وه‌ی (سه‌رۆك بارزانی) له پۆسته‌كه‌یدا دڵی كه‌سووكاری شه‌هیدان ئاسووده ده‌كات."
له كۆتاییدا یاداشته‌كه له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی په‌رله‌مانه‌وه وه‌رگیراو بەڵێنیان دا به زووترین كات بیگەیێنن به سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان.
