لێدوانی سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان سەبارەت بە كۆبوونەوەی لایەنە سیاسیەكانی هەرێمی كوردستان

لێدوانی سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان سەبارەت بە كۆبوونەوەی لایەنە سیاسیەكانی هەرێمی كوردستان
فؤاد حسێن سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكدا رایگەیاند:
كۆبوونەوەی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان بە دوو قۆناغی جیاواز ئەنجام دەدرێت ،

لە قۆناغی یەكەم ئێوارەی ئەمرۆ سێشەممە 18/8/2015 كۆبوونەوە لەگەڵ هێز و لایەنە سیاسییەكانی ناو پەرلەمان و حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەنجام دەدرێت.

لە قۆناغی دووەمدا لە چەند رۆژی داهاتوو ، كۆبوونەوە ئەنجام دەدرێت لەگەڵ
هێز و لایەنە سیاسییەكانی دەرەوە حكومەت و پەرلەمان.



فؤاد حسێن
سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان
18/8/2015

Top