سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم به‌رنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كانی دانا
فواد حسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له لێدوانێكدا به ماڵپه‌ری ره‌سمی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی راگه‌یاند: كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به دوو قۆناغی جیاواز ئه‌نجام ده‌درێت".
گوتیشی: له قۆناغی یه‌كه‌مدا ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 18ی ئابی2015، كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانی ناو په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام ده‌درێت".
راشیگه‌یاند: له قۆناغی دووه‌مدا له چه‌ند رۆژی داهاتوو، كۆبوونه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت له‌گه‌ڵ هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ت و په‌رله‌مان".
خه‌ندان
