سەرۆك بارزانی و فوئاد مەعسوم کۆدەبنەوە
رۆژی دووشەممە سەرۆک فواد مەعسووم لە بەغداوە گەڕایەوە سلێمانی و دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ بەشێک لە بەپرسانی حزبی ئەندامانی مەکتەبی سیاسی حزبەکەی بڕیارە ئەمرۆش لەگەڵ سەرۆک بارزانی کۆببێتەوە.
بەپێ زانیاریەکان فواد مەعسوم رێگەچارەیەکی دەخاتە بەردەم لایەنەکان بۆ گەیشتنە سازان لەسەر پرسی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان.
رۆژی 17/8/2015 ئەنجوومەنی شورای هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بە بەردەوامی مانەوەی بارزانی لە پۆستەکە بە هەموو دەستەڵاتەکانیەوە تا هەڵبژاردنی خولی داهاتووی پەرلەمان.
بەپێ ڕاگەیەنراوێکی یوسف محەمەد سەرۆکی پەرلەمان سبەی دانیشتنی نا یائاسای پەرلەمانی کوردستان ئەنجام دەدرێت لەسەر پرسی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان.
باسنیوز
