مالیكی تا هەتاهەتایی زیندانیكردنی دەكرێت
“ئه‌حمه‌د عه‌بادی” ڕاوێژكاری یاسایی، به‌ڕۆژنامه‌ی”شه‌رقولئه‌وسه‌ت”ی ڕاگه‌یاند: ” ئه‌گه‌ر یاسا به‌شێوه‌یه‌كی ڕاست وڕه‌وان جێبه‌جێ بكرێت، كه‌مترین سزایه‌كه كه له‌سه‌ر مالیكی جێبه‌جێ بكرێت، ئه‌وه‌یه پاشماوه‌ی ژیانی له‌به‌ندیخانه‌دا به‌سه‌ر به‌رێت”.
گوتیشی: ” ئه‌گه‌ر به‌تۆمه‌تی ناپاكی گه‌وره‌ش دادگایی بكرێت، ئه‌وا سزاكه‌ی ده‌گاته ڕاده‌ی له‌سێداره‌دان”.
لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه چوار تۆمه‌تی ئاراسته‌ی مالیكی كردووه، له‌وانه: ” هیچ بۆچونێكی ڕوون وئاشكرای نه‌بووه له‌سه‌ر ڕاده‌ی مه‌ترسیی دۆخی ئه‌منی له‌نه‌ینه‌وا” هه‌روه‌ها ” دانانی فه‌رمانده و سه‌ركرده‌ی بێ توانا له‌و شاره‌دا”. یه‌كێكی تر لهتۆمهتهكان: ” پابه‌ند نه‌بووه به دروستكردنی سوپایه‌كی عێراقی به‌توانا”دوا تۆمه‌تیش بریتییه له: ” له‌پاش داڕوخانی یه‌كه سه‌ربازییه‌كان، بڕیارێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی نه‌دا، سه‌رله‌نوێ یه‌كه سه‌ربازیه پاشه‌كشه كردووهكانی ڕێك نه‌خسته‌وه”.
سه‌باره‌ت بهڕێگهچارهكانی مالیكی بۆ خۆپاراستن له‌و دادگایی كردنه، ئه‌و ڕاوێژكاره یاساییه ده‌ڵێت: ” مالیكی هه‌وڵ ده‌دات بگه‌ڕێته‌وه ناو په‌رله‌مان وه‌ك ئه‌ندام، ئه‌ندام په‌رله‌مانیش حه‌سانه‌ی هه‌یه، مه‌گه‌ر ئه‌و حه‌سانه‌یه له‌سه‌ر هه‌ڵبگیرێت”.
باس‌نیوز
