پرۆسەی وەرچەرخانی تەنگژه کارلێکە لە نێوان دروستکردن و پاراستن و بنیاتنانی ئاشتی و جیاوازه له ئیدارەدانی تەنگژه

پرۆسەی وەرچەرخانی تەنگژه  کارلێکە لە نێوان دروستکردن و پاراستن و بنیاتنانی ئاشتی و جیاوازه له ئیدارەدانی تەنگژه
لە دیدارێكی تایبەتدا بۆ گۆڤاری گوڵان پرۆفێسۆر دانیال دروکمان پسپۆر له وەرچەرخانی تەنگژه بۆ گوتى: لە سەنتەری توێژینەوەکەمان جیاوازی هەیە لەنێوان ئیدارەی تەنگژه و چارەسەری تەنگژه. کاتێک تەنگژه ئیدارەدەدرێت، واتە توندوتیژی دەوەستێت و کێشە گرنگەکانی کە بوونەتە هۆی ناکۆکیەکە دەمێنێتەوە. بۆیە پەیوەندی نییە لە نێوان هەوڵدان بۆ ئیدارە دانی تەنگژه و هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی بۆ ئەوەی بگەین بە ئاشتییەکی بەردەوام. نموونەی زۆر لە جیهاندا هەن لەسەر ئیدارەدانی ناکۆکی سەرکەوتوو کە چارەسەرنەکراون. یەکێک لەو نموونانە ناکۆکییەکانی سەر ناگۆرنۆ قەرەباخە لەنێوان ئەرمەنی و ئازەربایجانییەکان کە لەساڵی ١٩٩٤ دا گفتوگۆی ئاگربەستێکی سەرکەوتوو کرا، بەڵام هەردوو وڵات بە نەیاری یەک ماونەتەوە و نایانەوێت ئەو مەسەلانەی دابەشی کردوون گفتوگۆ بکەن. زۆر هەوڵ لەلایەن لایەنی سێیەمەوە دراوە بۆ ئەوەی هانیان بدات کە ئەنجامی زۆر کەمی هەبووە. پرسیارەکە ئەوەیە بۆچی ئەم ناکۆکییە لە ئیدارەدانە کاریگەرەکەوە بۆ چارەسەر نەچووە. ئەم گۆڕانە گرفتی سەرەکییە و تایبەتمەندییەکی دیاریکراوی ناکۆکییە دژوارەکانە.
ڕێکەوتننامە ئاگربەستیەکان زۆرجار مەرجی بۆ ئاشتیپارێزەکان تێدایە، تۆمارەکانی کارایی ئاشتیپارێزی کاریگەرە.


دانیال دروکمان هەروەها گوتی: تۆماری دەستێوەردانی لایەنی سێیەم لە تەنگژه ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان زۆر کاریگەر نییە. توێژینەوە ئامارییەکان لەسەر ناوەندگیریی ئەوە پیشاندەدەن کە بەشێوەیەکی بەرچاو کەمتر لە نیوەی حاڵەتەکان لەماوەی سەدەیەکدا کاریگەر بوون لە بەرهەمهێنانی ڕێکەوتننامەیەکی بەهێزدا. زۆر فاکتەر هەن کە بوونە هۆی ئەم دەرئەنجامانەمان دەستبکەوێت و بەدەگمەن توانستی ناوەندگیرەکەی تێدایە، بەڵکو کێشەکان لە فاکتەرە بونیادیەکانی وەک کشانەوەی سەروەرێتی یان بەشێوەیەکی گشتی لاوازی پاڵەپەستۆی دامەزراوە نێودەوڵەتییەکانی چارەسەری ناکۆکی سەرچاوە دەگرێت. زۆر لەسەر کەموکوڕییە بیرۆکراتیەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان و رێکخراوی هاوکاری و ئاسایشی ئەوروپی نووسراون.

شايانى باسه دروکمان هەروەها گوتی: لەگۆڤارەکەتاندا بەزمانی ئینگلیزی لە ئینتەرنێت چاوپێکەوتنێکی ئانا گەیفمانم خوێندەوە، لە کۆتایی چاوپێکەوتنەکەدا شتێکی زۆر جوانی وتووە دەڵێت: «هەموو ئایدۆلۆژیا توندڕەوەکان لە وڵاتانی خۆیان و کەلتورە بیانیەکاندا لە سەرتاسەری جیهاندا زۆر سەرنج ڕاکێشن، بەڵام ئەمە تەنها تا ئەوکاتەی کە رژێمە تۆتالیتاریەکان بە بەهێزی دەمێننەوە». مەبەستەکەی ئەوەیە کە ناکۆکییە ئایدۆلۆژیەکان زیاتر لەسەر کۆنتڕۆڵکردنی دەوڵەتە نەک تهنگژهی جیهانبینی. ئایدۆلۆژیا و باوەڕەکان وەک ئاوەژووکردنەوەی ڕاستییەکان بەکاردێت بۆ بەرژەوەندی سەرکردەی بزووتنەوەکان. هەرچەندە توێژینەوەکان ئەوە پیشاندەدەن کە قورسترن گفتوگۆی ڕێکەوتنەکان بەدیبهێنرێت کاتێک ئایدۆلۆژیا ناکۆکەکان لەبەرچاون، بەڵام سەرچاوەی کێشەکە لە حەز بۆ دەسەڵاتەوە هەڵدەقوڵێت نەک خۆی لەخۆیدا لە باوەڕەکانەوە. ئەگەر وایە، کەواتە گفتوگۆکانی سەرەوەم تەواو پێوەندی بەباتەکەوە هەیە. گۆڕانكاری لە ڕوانگەی خاوەنداری لەلایەن ژمارەیەکی کەم لە خاوەن بڕیارەکان بۆ خاوەنداری لەلایەن ژمارەیەکی زۆر دەنگی هاونیشتمانیان پێویستە.

لە درێژەی قسەكانیدا دانیال گوتی: سوپاست دەکەم کە بانگهێشتت کردم بۆئەوەی بۆچوونەکانم بگەیەنم بە خوێنەرانتان، هیوادارم زانیاری پشتبەستوو بە توێژینەوە بکرێتە ڕێبەری سیاسەت. سامانێکی زۆری مەعریفی زانستی کۆمەڵایەتی لەماوەی ئەم چەند دەیەیەی ڕابردوودا کەڵەکە بووە و بووەتە سەرچاوەی تێگەیشتنێکی بەبەها کە دەتوانێت بەشداربێت لە پێدانی زانیاری بە سیاسەت بۆ ئەوەی ڕێگری و ئیدارەدان و چارەسەری چەندین جۆر لە ناکۆکییەکان بکات.



بۆ خوێندنەوەی ئەم بابەتە لە گۆڤاری گوڵان ژمارە(1038)
Top