مه‌سرور بارزانی پێشوازی له جێگری نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ هاوپه‌یمانێتیی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش و شاندێكی یاوه‌ری ده‌كات
له دیدارێكدا، كه به ئاماده‌بوونی ماتیاس میتمان كونسولی گشتی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، تیشك خرایه سه‌ر پرسه ئه‌منی و سیاسیه‌كانی په‌یوه‌ست به هه‌رێمی كوردستان و عێراق و دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی شه‌ڕی دژی تیرۆریستانی داعش و رێكاره‌كانی شكستپێهێنانی تاوتوكرا.
له دیداره‌كه‌دا هه‌ردوولا كۆك بوون له‌سه‌ر پێویستی پێشكه‌شكردنی هاوكاری زیاتر له لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و ئه‌و هێزانه‌ی له‌سه‌ر زه‌وی شه‌ڕی داعش ده‌كه‌ن، له‌وباره‌وه جێگری نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ هاوپه‌یمانێتیی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش دووپاتی له به‌رده‌وامی هاوكاری و پشتیوانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كرده‌وه و رایگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان شه‌ریكێكی كارای ئه‌مه‌ریكایه و قوربانی و شه‌هیدانی پێشمه‌رگه‌ی له شه‌ڕی داعشدا به‌رز نرخاند. له به‌رامبه‌ردا مه‌سرور بارزانی جارێكی دیكه دووپاتی له پێداویستیه‌كانی ئه‌م شه‌ڕه بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كرده‌وه و رایگه‌یاند، ئێمه وه‌ك كورد شانازی به‌وه ده‌كه‌ین، كه كاریگه‌رترین و كاراترین هێزی دژ به تیرۆریستانی داعشین.
له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی پرسه سیاسیه‌كانی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان كرا و شاندی میوان جه‌ختی له پێویستی گفتوگۆ و لێكتێگه‌یشتن بۆ ئه‌و پرسانه‌ی هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه و رایگه‌یاند ئاسایش و سه‌قامگیری هه‌رێمی كوردستان جێگه‌ی بایه‌خ و گرنگی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكایه.
